7/9/2010 | یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایتان پێشكه‌ش ده‌كات...به‌بۆنه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانیه‌تی یانه بژارده‌كانی تۆپی پێی عێراق له وه‌رزی 2009-2010 ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زن ومێژوویه درێژه‌پێدانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بزاڤی وه‌رزشی عێراقه له وه‌رزی 2009-2010 سه‌ركه‌وتنه‌كانی بزاڤی وه‌رزشی كوردستان. سه‌ركه‌وتووبن هیواو ئاواتان به بزاڤی تۆپی پێی كوردستان به‌خشی. دووباره پیرۆزه.... یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان |
| درێژه‌ی هه‌واڵ ..................................................................................................... |
 | بۆ یه‌كه‌مجار له دیرۆكدا دهۆك بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق 5/9/2010 |
| PNA - مامه‌یاره ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر/ له یاریی كۆتایی خولی نایابی عێراقدا، دوێنێ شه‌و له یاریگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی "گه‌ل" له به‌غدا، هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و ته‌ڵه‌به به یه‌ك گه‌ییشتن و له ئاكامدا یانه‌ی دهۆك به گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق. یانه‌ی دهۆكی ده‌لال، له فیناڵی خولی عێراق و له نێو به‌غدای پایته‌ختی عێراقدا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌رزشیی عێراق و پارێزگاری دهۆك (ته‌مه‌ر رِه‌مه‌زان) به‌رانبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی ئه‌و شاره یاریی كرد و به گۆڵێك به‌رانبه‌ر هیچ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه، گۆڵه‌كه‌یش سه‌ركرده‌ی دهۆكییه‌كان (خالید موشیر) له .....درێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |
 | یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وجێگروسكرتێرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گرێدا 4/9/2010 |
| یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وجێگروسكرتێرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 4/9/2010 گرێدا و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد : یه‌كه‌م: به‌هۆی رووداوی یاری نێوان یانه‌ی زه‌ڕایه‌ن و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له خولی یانه‌پله‌دووه‌كانی كوردستان بڕیاردرا: 1. ڕاگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست(نه‌وزاد ساڵح) تا كۆتایی خولی یانه‌پله‌دووه‌كانی كوردستان به‌هۆی هه‌ژمارنه‌كردنی كاتی زیادكراو و ڕێگانه‌دان به گۆڕینی یاریزان. 2. غه‌رامه‌كردنی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید(محه‌مه‌د كه‌ریم) به بڕی (100000)سه‌دهه‌زار دینار ..... درێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |
 | خشته‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2012 4/9/2010 |
| PNA- خشته‌و كاتی یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2012 بخوێنه‌وه. ئه‌رمینیا × ئێرله‌ندا 6:00 ئێواره كازاخستان × توركیا 7:00 شه‌و مۆڵدۆفا × فنلندا 7:30 شه‌و ئه‌ندۆرا × روسیا 7:30 شه‌و دورگه‌كانی ڤارۆ × سربیا 8:00 شه‌و چیای ره‌ش × وێڵز 8:30 شه‌و لاتیفیا × كرواتیا 9:00 شه‌و سوید × مه‌جه‌ر 9:00 شه‌و..... درێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |
 | .. دهۆك و ته‌ڵه‌به له یاری كۆتایی خولی عێراق له تۆپی پێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن 4/9/2010 |
| PNA – ره‌زا كاكه‌یی/ هه‌ولێر - كاتژمێر 30ر8ی شه‌و كۆتایی به خولی پله نایابی عێراق له تۆپی پێ دێت كاتێ دهۆك و ته‌ڵه‌به له یاریگه‌ی شه‌عب له یاری كۆتایی خوله‌كه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. دهۆك گه‌یشته یاری كۆتایی دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی پێش كۆتایی له یاری چوون به ئه‌نجامی (5-1) له زه‌ورای برده‌وه و له یاری هاتن كه له یاریگه‌ی زه‌ورا به‌رِێوه‌چوو به گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر دۆرِا. ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به ته‌ڵه‌به كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ جاری شه‌شه‌م نازناوه‌كه بباته‌وه، ئه‌م یانه‌یه توانی له خاوه‌نی نازناوی سێ ساڵی رابردوو (هه‌ولێر) له قۆناغی پێش كۆتایی له یاری چوون به ئه‌نجامی (1-0) له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ ..... درێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |
 | یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وجێگروسكرتێرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گرێدا 28/8/2010 |
| یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وجێگروسكرتێرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 28/8/2010 گرێدا و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد : یه‌كه‌م:یه‌كێتیه‌كه‌مان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان و یانه‌ی زاخۆ دووه‌می خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی(2009-2010) ده‌كه‌ین وه هیوای سه‌ركه‌وتنیان و به‌شداربوویه‌كی كاریگه‌رانه‌و شایستانه بۆ وه‌رزی 2010 -2011 ده‌كه‌ین. دووه‌م:به‌هۆی سكاڵای یانه‌ی رزگاری له‌سه‌ر یانه‌ی ته‌ق ته‌ق له خولی یانه‌پله سێیه‌كانی كوردستان و به‌هۆی یاری پێكردنی .....درێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |
 | ریزبه‌ندی كۆتایی گۆڵكارانى خولی یانه‌پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان2009-2010 26/8/2010 |
| 1.میران كه‌ریم ده‌روێش ژماره(10)له یانه‌ی برایه‌تی(13)گۆڵ 2.به‌رۆژ جادرژماره(21)له یانه‌ی زاخۆ(12)گۆڵ 3. عه‌قیل خه‌یری ژماره(16)له یانه‌ی خانه‌قین(11)گۆڵ 4. ره‌نج به‌هائه‌دین ژماره(17)له یانه‌ی سلێمانی(10)گۆڵ 5. عه‌بدولعه‌زیز یوسف ژماره(33)له یانه‌ی كۆیه(9)گۆڵ 5. ئه‌حمه‌د سالار ژماره(20)له یانه‌ی سلێمانی(9)گۆڵ 5. مه‌ریوان شاكر ژماره(10)له یانه‌ی سۆلاف(9)گۆڵدرێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |
 | هه‌ولێر و دهۆك رووبه‌رِووی ته‌ڵه‌به و زه‌ورا ده‌بنه‌وه له یاری چوونی پێش كۆتایی خولی عێراق 26/8/2010 |
| PNA – كاتژمێر 30ر4ی ئێواره‌ی (هه‌ینی) هه‌ردوو یاری چوونی پێش كۆتایی خولی بژارده‌ی عێراق له تۆپی پێ به‌رَێوه‌ده‌چێ و تێیدا هه‌ولێر و دهۆك رووبه‌رِووی ته‌ڵه‌به و زه‌ورا ده‌بنه‌وه. له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، هه‌ولێر هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له نازناوه‌كه‌ی بكات كه له سێ ساڵی رابردوو به‌ده‌ستی هێناغوه كاتێ میوانداری ته‌ڵه‌به ده‌كا، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و گرێ كوێره‌یه بكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ته‌ڵه‌به هه‌یه‌تی چونكه تا ئێستا نه‌یتوانیویه‌تی له هیچ یارییه‌ك له ته‌ڵه‌به بباته‌وه. هه‌ولێر له‌م یارییه ده‌بێ به ئه‌نجامێكی باش بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له یاری هاتن ئه‌ركی ئاسان بێت، چونكه هه‌ر ئه‌نجامێكی ...... درێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |
 | زاخۆ گه‌ڕایه‌وه خولی نایاب 25/8/2010 |
| بێوه‌ی ئه‌حمه‌د...دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له‌یاری چوندا به‌ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له‌یانه‌ی برایه‌تی برده‌وه‌و ، ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه له‌یاری كه‌ڕانه‌وه‌دا به‌گۆڵێك له‌گه‌ڵیدا یه‌كسان بوو ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ گه‌ڕایه‌وه خولی نایابی كوردستان. به‌مه‌ش یانه‌ی زاخۆ له‌دوای یانه‌ی سلێمانیه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ خولی نایابی كوردستان و له‌وه‌رزی نوێ‌دا له‌خولی نایابی یانه‌كانی كوردستاندا به‌شداری ده‌كات. جێی باسه پێشتر یانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر حسابی یانه‌ی زاخۆ سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی نایاب مسۆگه‌ركرد ، دوای ئه‌وه‌ی له‌زاخۆ 1-2 یاریه‌كه‌ی پێدۆڕاند و له‌شاری سلێمانیش 4-0 یاریه‌كه‌ی لێبرده‌وه. درێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |
 | پێش كۆتایی خولی عێراق .. هه‌ولێر و دهۆك رووبه‌رِووی ته‌ڵه‌به و زه‌ورا ده‌بنه‌وه 24/8/2010 |
| PNA – دوێنێ یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراق، قۆناغی گرووپه‌كان له تۆپی پێ به‌كۆتا هات و ته‌ڵه‌به و زه‌ورا گه‌یشتنه قۆناغی پێش كۆتایی و به‌رانبه‌ر هه‌ولێر و دهۆك یاری ده‌كه‌ن. له یارییه‌كانی دوێنێ و له گرووپی سێیه‌م، دهۆك به ئه‌نجامی (3-2) له كه‌ربه‌لای برده‌وه، ئه‌م ئه‌نجامه هیچ كاریگه‌ری نه‌بوو به‌سه‌ر ریزبه‌ندی گرووپی سێیه‌م، چونكه پێشتر دهۆك به یه‌كه‌می گرووپه‌كه سه‌ركه‌وتبوو، له یاری دووه‌می ئه‌م گرووپه، قوه جه‌وییه ونه‌فتی جنوب به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌م گرووپه ته‌نها دهۆك سه‌ركه‌وت. له گرووپی یه‌كه‌م كه تا دوایین چركه ململانێكان به‌رده‌وام بوو،هه‌ردوو یانه‌ی ته‌ڵه‌به و زه‌ورا گه‌یشتنه قۆناغی پێش .....درێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |
 | بن هەمام: هەولێر شارێكی جوانە و هەموو پێداویستییەكى مێوانداریكردنى پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەكانى تێدایە 24/8/2010 |
| ئێوارەى دوێنێ دووشەم محەمەد بن هەمام سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا لە سەردانێكی دا بۆ یانەى هەولێر گوتى هەولێر شارێكی جوانە و هەموو پێداویستی و ژێرخانى وەرزشی تێدایە بۆ مێوانداریكردنى پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەكان. بن هەمام سەرەتا بەشەكانى یانەى هەولێر و هەردوو یاریگەى فرەنسۆ هەریری بەسەر كردەوە و لە نێزیكەوە بەشەكانى یاریگەكە وەك شوێنی جلگۆڕینی تیپەكان هەموو خزمەتگوزارییەكانى بەسەر كردەوە . پاشان لە كۆتایدا سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا سەردانى یەكەیەكی مەشقی تیپی لاوان و دواتر تیپی پێشكەوتووانى یانەى هەولێرى كرد . .... درێژه‌ی هه‌واڵ |
|   | |