
ئه‌مرِۆ كاتژمیَر(3)له‌میانه‌ى یارییه‌كانى گه‌رِى چواره‌مى خولى تۆپى پیَى یانه‌پله‌نایابه‌كانى كوردستان (7)یاری له گشت شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان به‌رِیَوه‌چوو,تیایدا یانه‌ى هه‌ندریَن له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى سه‌ركه‌وتنیَكى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانیدا تۆماركرد وبه ئه‌نجامى(2-1)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و پله‌یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى گرت, له‌یارى دیَربى له شارۆچكه‌ى سه‌لاَحه‌دینیش یانه‌ى ئاراراتى ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ له یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَرى برده‌وه‌و هاته خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى, له‌لایه‌كى دیكه‌وه له یارى دیَربى شارى دهۆك یانه‌ى دهۆك میواندارى یانه‌ى پیَرسى كرد‌و هه‌ردوو یانه به‌گۆڵیَك یه‌كسانبوون, له‌شارى كه‌ركوكیش یانه‌ى كه‌ركوك میوانداى یانه‌ى سیروانى نویَى كرد‌و یارییه‌كه به ئه‌نجامى(2-1)گۆڵ له‌یانه‌ى سیروانى نویَى برده‌وه , , یانه‌ى بروسكى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووش به ئه‌نجامى گۆڵیَكى بىَ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى نه‌ورۆزى برده‌وه,یانه‌ى خاكیش له نیَو یاریگاى خۆى به ئه‌نجامى دوو گۆڵى بىَ به‌رامبه‌رله یانه‌ى هه‌ولیَرى برده‌وه, له‌لایه‌كى دیكه‌وه یانه‌ى سه‌وره له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى به ئه‌نجامى(2-1)گۆڵ له یانه‌ى شیَروانه‌ى برده‌وه |