پیَنج شه‌ممه له‌میانه‌ى یارییه‌كانى گه‌رِى حه‌وته‌مى خولى یانه‌پله‌نایابه‌كانى كوردستان سه‌رجه‌م یارییه‌كانى له‌گشت شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان به‌م شیَوه‌یه به‌رِیَوه‌چوو: یانه‌ى كه‌ركوك له‌نیَو یاریگاى خۆى سه‌ركه‌وتنیَكى گرنگى به‌سه‌ر یانه‌ى دهۆكدا تۆماركرد وبه ئه‌نجامى دوو گۆڵى بىَ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى دهۆكى برده‌وه‌و پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى گرت, له‌لایه‌كى دیكه‌وه یانه‌ى سیروانى نوىَ له‌نیَو یاریگاى خۆى به ئه‌نجامى گۆڵیَكى بىَ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى هه‌ندریَنى برده‌وه, یانه‌ى پیَرسیش له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى به ئه‌نجامى دوو گۆڵى بىَ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى سه‌وره‌ى كه‌ركوكى برده‌وه, ئه‌نجامى یارییه‌كانى دیكه‌ش به‌م شیَوه‌یه‌بوو: خاك × شیَروانه(0-0)گۆڵ بروسك × پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى(2-2)گۆڵ هه‌ولیَر × ئارارات(0-0)گۆڵ نه‌ورۆز × پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر(1-1)گۆڵ |