
یه‌كیَتى تۆپى پیَى كوردستان پشتگیرى ته‌واوى به‌یانامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌ریَمى كوردستان ده‌كات. له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ى به‌رده‌وام دوایى تۆپى پیَى عیَراقى ئیَمه له‌گه‌ڵ شه‌رعیه‌ت و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى تۆپى پیَى جیهانى. به شانازیه‌وه سه‌رۆك و ته‌واوى ئه‌ندامانى یه‌كیَتیه‌كه‌مان به به‌رده‌وامى له هه‌ولى كاریگه‌ربووینه تا به دانوساندن و گفتوگۆ چاره‌سه‌رى كشیَه‌كان بكریَت. ئاسۆى تۆپى پیَى عیَراق و ئه‌نجامه سه‌رنج راكیَشه‌كانى و به‌شدارى یانه‌و هه‌ڵبژارده‌كان گه‌لى عیَراقى خۆشه‌ویستیان ئاسووده‌كردووه بۆیه له‌م روانگه‌یه ئیَمه ئه‌هه‌میه‌ت و كاریگه‌رى تۆپى پىَ ده‌زانین. گه‌مارۆى سه‌پیَندراوى چه‌ندین ساڵه له چالاكی و ئه‌نجامنه‌دانى وه‌رزش له‌سه‌ر خاكى عیَراق كاریگه‌رى هه‌بووه. به‌لاَم به هه‌ول و كۆششى هه‌مووان له‌سه‌روویانه‌وه سه‌ركرداتى هه‌ریَمى كوردستان و به‌رپرسانى وه‌رزشى توانرا ئابلوقه‌كه هه‌ڵبگیَریَت و چالاكیه‌كان له هه‌ریَمى كوردستان و هه‌ولیَرى پایته‌خت ئه‌نجام بدریَت, دواین چالاكى ئه‌نجامدانى پالاَوتنه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كانى لاوانى ئاسیا له‌هه‌ولیَر سه‌ركه‌وتووانه به‌رِیَوه‌بچیَت. هیوادارین له هه‌مووان به تایبه‌ت یه‌كیَتى تۆپى پیَى جیهانى و تۆپى پیَى ئاسیایى به‌یه‌كه‌وه ئه‌م گرفته به‌جوانترین شیَوه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و تۆپى پیَى عیَراق زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بیَت. دووباره ئیَمه له په‌رۆشیمان بۆ تۆپى پیَى عیَراقى داواكارین له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان گفتوگۆ و دانوساندن بكه‌ن چونكه ئیَستا سه‌رده‌مى گفتوگۆیه وه ئیَمه ته‌واوى ئاماده‌كارى میواندارى هه‌موولایه‌نه‌كانین. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له به‌رپرسیاریه‌تى میَژووى و نیشتیمانى دابین تا ره‌وره‌وه‌ى تۆپى پیَ له عیَراقى له سرِكردن و وه‌ستان رزگاربكه‌ین. كوردستان و هه‌ولیَرى پایته‌خت بكه‌ینه ده‌روازه‌و ده‌رگا بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانى عیَراقى فیدراڵ بكه‌یه‌نه‌وه,داوا له یه‌كیَتى تۆپى پیَى جیهانى و ئاسیه‌وى ده‌كه‌ین برِیاره‌كه كوردستان نه‌گریَته‌وه, بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى پیَشكه‌وتن و ئه‌نجامدانى چالاكیه‌كانى تۆپى پیَ به یه‌كجاره‌كى نه‌وه‌ستىَ و ته‌واوى عیَراقیه‌كان كه شه‌یداى تۆپى پیَن بیَبه‌ش نه‌بن چونكه تۆپى پىَ ئامرازى یه‌كپارچه‌ى عیَراقى فدراڵن. یه‌كیَتى تۆپى پیَى كوردستان 22/11/2009 |