New Page 1

menu

New Page 1
       

 

left_nav

    ریزبه‌ندی یانه‌كان

Kurdistan Football
Kurdistan Football

ریزبەندی یانەپلەنایابەكانی خولی تۆپی پێ كوردستان

 درێژه‌ی ریزبه‌ند
خاڵ ل ك هـ دۆ به‌ بر ی یانه‌
49 25 38 3 10 13 26 هه‌ولیَر
47 25 45 3 11 12 26 پ.سلیَمانى
46 23 33 4 10 12 26 كه‌ركوك
44 25 33 6 8 12 26 بروسك
40 23 34 6 10 10 26 سیروانى نوىَ
34 27 24 8 10 8 26 پیَرس
33 29 25 9 9 8 26 دهۆك
32 26 24 8 11 7 26 ئارارات
left_nav02

 54

 

لاپه‌ڕه‌ ١
لاپه‌ڕه‌ ٢
لاپه‌ڕه‌ ٣
لاپه‌ڕه‌ ٤

بۆ دیتنی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌، پێویستیت هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی

وتاره‌كان        Archive

 6/7/2010

 ریزبه‌ندی خولی (نۆیه‌م) قۆناغی ( دووه‌م )  یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان – گروپی یه‌كه‌م

گۆڵكارانی خولی لاوانی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان
1.فه‌رحان شكور تۆفیق(خاك)(12)گۆڵ
2.سیروان خدر(هه‌ولێر)-حوسێن محه‌مه‌د عه‌بود(كه‌ركوك)-میران بارام(سیروانی نوێ‌)(8)گۆڵ


گۆڵكارانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان

له‌دوای كۆتایی هاتنی خولی سیه‌م و كۆتایی تۆپی پێی نایابی كوردستان ریزبه‌ندی گۆڵكاران به‌م شێوه‌یه‌‌
1.سامیح رۆسته‌م(پ.سلێمانی)(23)گۆڵ
2.كارساز محه‌مه‌د(سیروانی نوێ‌)-عه‌لی حوسێن(كه‌ركوك)-شێرزاد محه‌مه‌د(پ.هه‌ولێر)(9)گۆڵ

 

  سه‌ردانی كۆریا
 

سه‌ردانی یانه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی كۆریای باشوور...

 

games_results

  ئه‌نجامی دوایین یاریی

Kurdistan Football

 

  یارییه‌ داهاتووه‌كان

Kurdistan Football
 كات  رێكه‌وت یاریگا   یاری نێوان
 
 

 

 

 

 
body
لاوانی خاك سێ خاڵی گرنگ ده‌سته‌به‌رده‌كات  [29/1/2010]

كه‌ركوك ـ عه‌دنان عه‌بدولڕه‌حمان....ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی نۆیه‌می خولی تیپی لاوانی یانه‌ نایابه‌كانی كوردستان،له‌ یاریگای شه‌هید(هه‌مزه‌ یاسین)ی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی وه‌رزشی خاك، تیپی لاوانی(پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی)حه‌وته‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ به‌ 11 خاڵا  بوه‌ میوانی تیپی لاوانی(خاك)ی خاوه‌ن یاریگا كه‌ ئه‌ویش به‌ جیاوازی 2 خاڵا له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندیكه‌ ده‌بینرێت.
له‌گێمی یه‌كه‌مدا سه‌ر باری ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ له‌ ئاستێكی زۆر نزمدابوو تیایدا زۆر كات یاری له‌ ناوڕاستی یاریگادابوو به‌ڵام یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ند هێرشێكیان گه‌یانده‌ ناوچه‌ی سزای یه‌كتر،ئه‌وه‌بوو له‌ ده‌قیقه‌ی (19)دا سه‌رتیپ حوسین یاریزانی تیپی خاك شوتێكی به‌هێز وجوانی ئاراسته‌ی تیپی میوان كرد،له‌ به‌رامبه‌ردا وله‌ ده‌قیقه‌ی (31)دا بروسك جه‌لال هێرشبه‌ری به‌ توانای تیپی لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ هه‌ولێكی تاكانه‌دا ریبن رفعه‌ت گۆڵچی تیپی خاكی تێپه‌ڕاند به‌ڵام جوتیار ستار یاریزانی هێڵی به‌رگری تیپی خاك تۆپه‌كه‌ی له‌سه‌ر هێڵی گۆڵه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ ورێگربوو له‌ پێشكه‌وتنی تیپی میوان،سه‌ر ئه‌نجام گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسانبوون به‌ بێ‌ گۆڵا كۆتایی هات.له‌ گێمی دووه‌مدا پاش ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ راهێنه‌رانی هه‌ردوو تیپ له‌ ریزی یاریزانان وشێوازی یاریكردنی تیپه‌كانیان ئه‌نجامیاندا،یارییه‌كه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزتردابوو تیایدا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشی خێرا وپوختیان ئاڵۆگۆڕكرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر  وله‌ ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا وله‌ ده‌قیقه‌ی 70 دا شاڵاو مه‌حمود یاریزانی یانه‌ی خاك له‌ لای راسته‌وه‌ تۆپێكی جوانی گواسته‌وه‌ ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رامبه‌ر وله‌ ویشدا فه‌رحان شكوری هاوڕی به‌ لێدانێكی جوانی سه‌ر ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر كرد به‌ڵام سه‌رتیپ حه‌مه‌ نوری گۆڵچی تیپی میوان به‌ هاوكاری ستونی گۆڵه‌كه‌ كه‌ڕۆڵی دوازده‌هه‌مین یاریزانی بینی جارێكی تر تیپی خاكیان مه‌ویست كرد له‌ تۆماركردنی گۆڵی پێشكه‌وتن.دواتر  به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی زه‌ردی دووه‌مه‌وه‌ (هاوبه‌ش عومه‌ر) یاریزانی تیپی لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ لایه‌ن ناوبژیوانی یاریكه‌وه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا كه‌ئه‌ویش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانانی تیپی خاك فشاری زیاتریان  بكه‌نه‌ سه‌ر تیپی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و كه‌می یاریزانانی به‌رامبه‌ر بقۆزنه‌وه‌ و به‌ر له‌ كۆتایی یارییه‌كه‌ به‌ سێ ده‌قیقه‌ فه‌رحان شكوری هێرشبه‌ری تیپی خاك هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌رتیپ حه‌مه‌ نوری گۆڵچی تیپی میوانی قۆسته‌وه‌ وته‌نها گۆڵی یارییه‌كه‌ی لێ تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ به‌ پێشكه‌وتنی تیپی لاوانی خاك كۆتایی هات وكۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 12 خاڵا چه‌ند پله‌یه‌ك له‌ ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ سه‌ركه‌وت.
هاوكات وله‌ یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی كه‌ركوك وله‌ یاری لوتكه‌ی ئه‌و جه‌وله‌یه‌،تیپی لاوانی یانه‌ی كه‌ركوكی سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌  به‌ 15 خاڵا میوانداری تیپی لاوانی هندرێن ـ ی ركابه‌ری كرد كه‌ ئه‌ویش به‌ جیاوازی ته‌نها یه‌ك خاڵا له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیكه‌ ده‌بێنرێت،له‌ میانی ئه‌و یارییه‌دا تیپی كه‌ركوكی خاوه‌ن یاریگا به‌ گۆڵێكی بێ‌ به‌رامبه‌ر شكستی به‌ تیپی میوانی هێنا،ته‌نها گۆڵی یارییه‌كه‌ وتیپی براوه‌یش یاریزان هه‌ڤاڵا عه‌لی له‌ ده‌قیقه‌ی 56 دا تۆماری كرد،به‌م  ئه‌نجامه‌و بردنه‌وه‌ش تیپی كه‌ركوك  كۆی خاڵه‌كانی بوون به‌ 18 خاڵا بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیكه‌ سه‌ركه‌وت له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ شاری كه‌ركوك دوو یاری له‌ یارییه‌كانی جه‌وله‌ی نۆیه‌می خولی تۆپی پێی تیپی لاوانی یانه‌ نایابه‌كانی كوردستانی له‌ ئامێز گرت،تیایدا هه‌ردوو تیپی لاوانی یانه‌ی خاك وتیپی لاوانی یانه‌ی كه‌ركوك بردنه‌وه‌یان ده‌سته‌به‌ركرد.

 
  Articles © Copy Right by almahab

Articles © Copyright by KurdistanFA.com                                      
Kurdistan Football
     
 

© 2008 Kurdistan Football Association. All rights reserved.