New Page 1

menu

New Page 1
       

 

left_nav

    ریزبه‌ندی یانه‌كان

Kurdistan Football
Kurdistan Football

ریزبەندی یانەپلەنایابەكانی خولی تۆپی پێ كوردستان

 درێژه‌ی ریزبه‌ند
خاڵ ل ك هـ دۆ به‌ بر ی یانه‌
49 25 38 3 10 13 26 هه‌ولیَر
47 25 45 3 11 12 26 پ.سلیَمانى
46 23 33 4 10 12 26 كه‌ركوك
44 25 33 6 8 12 26 بروسك
40 23 34 6 10 10 26 سیروانى نوىَ
34 27 24 8 10 8 26 پیَرس
33 29 25 9 9 8 26 دهۆك
32 26 24 8 11 7 26 ئارارات
left_nav02

 54

 

لاپه‌ڕه‌ ١
لاپه‌ڕه‌ ٢
لاپه‌ڕه‌ ٣
لاپه‌ڕه‌ ٤

بۆ دیتنی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌، پێویستیت هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی

وتاره‌كان        Archive

 6/7/2010

 ریزبه‌ندی خولی (نۆیه‌م) قۆناغی ( دووه‌م )  یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان – گروپی یه‌كه‌م

گۆڵكارانی خولی لاوانی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان
1.فه‌رحان شكور تۆفیق(خاك)(12)گۆڵ
2.سیروان خدر(هه‌ولێر)-حوسێن محه‌مه‌د عه‌بود(كه‌ركوك)-میران بارام(سیروانی نوێ‌)(8)گۆڵ


گۆڵكارانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان

له‌دوای كۆتایی هاتنی خولی سیه‌م و كۆتایی تۆپی پێی نایابی كوردستان ریزبه‌ندی گۆڵكاران به‌م شێوه‌یه‌‌
1.سامیح رۆسته‌م(پ.سلێمانی)(23)گۆڵ
2.كارساز محه‌مه‌د(سیروانی نوێ‌)-عه‌لی حوسێن(كه‌ركوك)-شێرزاد محه‌مه‌د(پ.هه‌ولێر)(9)گۆڵ

 

  سه‌ردانی كۆریا
 

سه‌ردانی یانه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی كۆریای باشوور...

 

games_results

  ئه‌نجامی دوایین یاریی

Kurdistan Football

 

  یارییه‌ داهاتووه‌كان

Kurdistan Football
 كات  رێكه‌وت یاریگا   یاری نێوان
 
 

 

 

 

 
body
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گرێدا  [13/3/2010]

یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13/3/2010 گرێدا و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد :
یه‌كه‌م: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر(10)ی سه‌رله‌به‌یانی رێكه‌وتی 13/3/2010 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (شێردل ته‌حسین)ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك و جێگرو ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان خولی ڕاهێنه‌رایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رپه‌رشتی پسپۆڕو شاره‌زا له‌ وانه‌وتنه‌وه‌(پیته‌ر فولمان) و(د.غالب ئه‌لسه‌عد) دكتۆرا له‌ بواری زانسته‌ وه‌رزشییه‌كان و یاریزانی پێشووری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق(ئه‌سعه‌د ئه‌لساعدی) وه‌ك هه‌ماهه‌نگ كار له‌نێوان یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌لمانی و یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌ستی پێكرد , خوله‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (6)رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.به‌ به‌شداربونی (14)ڕاهێنه‌ری یانه‌ پله‌نایابه‌كانی كوردستان و(3)ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و(2) نوێنه‌ر له‌ هه‌ر لقه‌كانی تۆپی پێی شاره‌كانی كوردستان(هه‌ولێر-سلێمانی- كه‌ركوك-دهۆك).
دووه‌م: ئازادكردنی یاریزان (یاد كه‌مال عه‌بدوڵڵا)بۆ یاری نه‌كردن له‌ یانه‌ی نه‌ورۆز به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی یانه‌ی ناوبراو به‌ مووچه‌و به‌ یارپێنه‌كردنی یاریزانی ناوبراو.
سێ‌ یه‌م: داوا له‌ لقه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی (هه‌ولێر- سلێمانی – كه‌ركوك- دهۆك) ده‌كه‌ین كه‌ مۆره‌كانیان به‌ ئاره‌زووی خۆیان بگۆڕن و له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مۆره‌كانی پێشوو.
چواره‌م: له‌ یاری نێوان یانه‌ی هه‌ڵۆ و یانه‌ی پێشكه‌وتن له‌ خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان به‌هۆی ووتنی قسه‌ی ناشیرن و دوور له‌گیانی وه‌رزشی به‌رامبه‌ر ناوبژیوانانی یاری  له‌لایه‌ن ئه‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه‌ بڕیاردرا:
1.ڕاگرتنی یاریزانی یانه‌ی پێشكه‌وتن (زیاد مه‌ولود عه‌بدوڵڵا) ژماره‌(28) تا كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌م.
2.غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به‌ بڕی(150000)سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
3.راگرتنی یاریزانی یانه‌ی پێشكه‌وتن(رێمان عه‌بدوڵڵا)ژماره‌(22)تا كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌م.
4.غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به‌بڕی(150000)سه‌دو په‌نجار هه‌زار دینار .
5.ئاماده‌بوونی هه‌ردوو یاریزانی ناوبراو له‌ باره‌گای یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان.
پێنجه‌م: له‌ یاری نێوان یانه‌ی نه‌ورۆز و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ خولی تازه‌پێگه‌یشتووان به‌هۆی ووتنی قسه‌ی ناشیرن و دوورله‌ گیانی وه‌رزشی به‌ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ بڕیاردرا:
1.ڕاگرتنی یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز(راستی سه‌عدون عه‌لی)ژماره‌(15)بۆ دوو یاری داهاتوو له‌گه‌ڵ كارته‌ سووره‌كه‌ی.
2.غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به‌بڕی(150000)سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
شه‌شه‌م: له‌ یاری نێوان یانه‌ی هه‌ندرێن و یانه‌ی كه‌ركوك له‌ خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ناوبژیوان (ڕێبوار عه‌باس), بڕیاردرا:
1.ڕاگراتنی ناوبژیوانی ناوبراو بۆیه‌ك هه‌فته‌.
2. غه‌رامه‌كردنی ناوبژیوانی ناوبراو به‌ بڕی(100000)سه‌د هه‌زار دینار.
حه‌وته‌م: له‌ یاری نێوان یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێرو یانه‌ی شێروانه‌ له‌ خولی نایابی تۆپی پێی كورستان و به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئاسایشی یاریگا بڕیاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ بڕی(150000)سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.
هه‌شته‌م: بڕیاردرا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشان له‌ نێو یاریگاكانی كوردستان له‌كاتی ئه‌نجامدانی یارییه‌كان.
نۆیه‌م: ئاماده‌كردنی منداڵانی تۆپ هێنه‌ره‌وه‌ به‌جل و به‌رگی وه‌رزشی تایبه‌ت و مانه‌وه‌یان له‌نێو یاریگا به‌تۆپی یه‌ده‌گ تا كۆتایی یاری.
ده‌یه‌م: ئاگاداری كۆتایی بۆ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێرس (ئه‌حمه‌د عوبێد) به‌ڕێز گرتن له‌ سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووبه‌رووی سزای توند ده‌بێت له‌ داهاتوو.
یازده‌هه‌م: دواخستنی خولی ده‌یه‌می تۆپی پێی نایابی كوردستان و خولی چواره‌می پله‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌نجامدانی خولی راهێنه‌رایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌.
دوازده‌هه‌م: ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانی خولی هه‌شته‌م و نۆیه‌می تازه‌پێگه‌یشتووان.

 
  Articles © Copy Right by almahab

Articles © Copyright by KurdistanFA.com                                      
Kurdistan Football
     
 

© 2008 Kurdistan Football Association. All rights reserved.