New Page 1

menu

New Page 1
       

 

left_nav

    ریزبه‌ندی یانه‌كان

Kurdistan Football
Kurdistan Football

ریزبەندی یانەپلەنایابەكانی خولی تۆپی پێ كوردستان

 درێژه‌ی ریزبه‌ند
خاڵ ل ك هـ دۆ به‌ بر ی یانه‌
49 25 38 3 10 13 26 هه‌ولیَر
47 25 45 3 11 12 26 پ.سلیَمانى
46 23 33 4 10 12 26 كه‌ركوك
44 25 33 6 8 12 26 بروسك
40 23 34 6 10 10 26 سیروانى نوىَ
34 27 24 8 10 8 26 پیَرس
33 29 25 9 9 8 26 دهۆك
32 26 24 8 11 7 26 ئارارات
left_nav02

 54

 

لاپه‌ڕه‌ ١
لاپه‌ڕه‌ ٢
لاپه‌ڕه‌ ٣
لاپه‌ڕه‌ ٤

بۆ دیتنی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌، پێویستیت هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی

وتاره‌كان        Archive

 6/7/2010

 ریزبه‌ندی خولی (نۆیه‌م) قۆناغی ( دووه‌م )  یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان – گروپی یه‌كه‌م

گۆڵكارانی خولی لاوانی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان
1.فه‌رحان شكور تۆفیق(خاك)(12)گۆڵ
2.سیروان خدر(هه‌ولێر)-حوسێن محه‌مه‌د عه‌بود(كه‌ركوك)-میران بارام(سیروانی نوێ‌)(8)گۆڵ


گۆڵكارانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان

له‌دوای كۆتایی هاتنی خولی سیه‌م و كۆتایی تۆپی پێی نایابی كوردستان ریزبه‌ندی گۆڵكاران به‌م شێوه‌یه‌‌
1.سامیح رۆسته‌م(پ.سلێمانی)(23)گۆڵ
2.كارساز محه‌مه‌د(سیروانی نوێ‌)-عه‌لی حوسێن(كه‌ركوك)-شێرزاد محه‌مه‌د(پ.هه‌ولێر)(9)گۆڵ

 

  سه‌ردانی كۆریا
 

سه‌ردانی یانه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی كۆریای باشوور...

 

games_results

  ئه‌نجامی دوایین یاریی

Kurdistan Football

 

  یارییه‌ داهاتووه‌كان

Kurdistan Football
 كات  رێكه‌وت یاریگا   یاری نێوان
 
 

 

 

 

 
body
یه‌كێتی تۆپی پێ كوردستان ده‌ستخۆشی له‌ بریاره‌كه‌ی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی فیدراڵ ده‌كات  [14/3/2010]

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاری دروستی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی فیدراڵ به‌هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی فیدراڵ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رزش و تۆپی پێی عێراقی كه‌ ده‌رگا واڵا ده‌كات بۆ تۆپی پێی عێراقی به‌مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ چالاكیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
ئێمه‌ له‌ لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌ره‌تا چه‌ندین پرۆژه‌و پێشنیارمان بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌لایه‌نی ناكۆك كردبوو و میوانداری هه‌موو لایه‌نه‌كانمان له‌ كوردستان كرد.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پڕۆژه‌و پێشنیاره‌كان ڕه‌تكرانه‌وه‌ به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ بڕوابوونیان به‌دروستی پڕۆژه‌كانمان به‌ڵام پاڵه‌په‌ستۆكان به‌هێز بوون له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات دوور له‌بواری وه‌رزشی.
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی له‌تۆپی پێی عێراق دا به‌ تایبه‌ت له‌ بێ‌ به‌ش بوونی به‌شداری یانه‌ی هه‌ولێر پاڵه‌وانی عێراقی له‌ جامی یانه‌كانی ئاسیا و یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ پاڵه‌وانیه‌تی فوتساڵی ئاسیا كه‌ زه‌ره‌رێكی ده‌روونی و دارایی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ داخوازی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ین وه‌ بڕیاره‌كه‌ پێشووتر ئاماده‌كرابوو به‌شداری نه‌كردنی یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ چالاكیه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان.
هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌ستپێشخه‌ربووه‌ له‌ شكاندنی ئابلوقه‌ی وه‌رزشی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌تا ده‌ستی باڵای هه‌بوو له‌ میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێری پایته‌خت و یاری نێوان یانه‌ی هه‌ولێرو یانه‌ی كوێتی كوێتی له‌جامی ئاسیا و دوایی ئه‌نجامدانی پاڵاوتنه‌كانی گروپی سێ‌ یه‌می هه‌ڵبژارده‌كانی لاوانی ئاسیا به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ شایه‌تی میوانان و میدیاكان كه‌ ته‌واوی خه‌رجیه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش له‌لایه‌ن رێزدار(نێچیرڤان بارزانی)سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌ستۆگرت, كه‌ بووه‌ هۆكاری چاو هه‌ڵنه‌هاتن به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ چه‌ند رۆژێك دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌رچوو.
ئێمه‌ له‌روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بۆ تۆپی پێی عێراقی فیدراڵ له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان وه‌ داوكارین به‌خێرایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درێت تا حكومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ دێته‌ دامه‌زراندن.
بۆئه‌وه‌ی برۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبێت وه‌ دووربێت له‌ ده‌ستتێوه‌ردانی حكومی به‌ تایبه‌ت وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی(د.عه‌لی ده‌باغ) كه‌ راوێژی هه‌ڵه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌رێز (نوری مالیكی)سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كات.
ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی نموونه‌یی و دروست و پاكین دوور له‌ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ناوه‌رزشی كه‌ هه‌رێمه‌كه‌مان له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و هێمن و بونیادنان و گه‌شت و گوزاری جوان و ژێرخانی وه‌رزشی شایسته‌ بۆ میوانداری چالاكیه‌ وه‌رزشییه‌كان.
هیوادارین هه‌مووان به‌شداری سه‌ركه‌وتنی تۆپی پێی عێراقی فیدراڵ بین له‌ گۆڕه‌پانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
چونكه‌ تۆپی پێ هێمای یه‌كپارچه‌یی و خۆشه‌ویستی نموونه‌یی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كانه‌ له‌ زاخۆ تا فاو
وه‌ دڵشادی و خۆشی بخه‌ینه‌ نێو گیانی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان چونكه‌ تۆپی پێ‌ هاوبه‌شی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان بۆ یه‌كگرتن.
   له‌ كۆتایی سوپاس و رێزمان قبوڵ بفه‌رموون...
 یه‌كێتی ناوه‌ندی
 تۆپی پێی هه‌رێمی كوردستان

 
  Articles © Copy Right by almahab

Articles © Copyright by KurdistanFA.com                                      
Kurdistan Football
     
 

© 2008 Kurdistan Football Association. All rights reserved.