New Page 1

menu

New Page 1
       

 

left_nav

    ریزبه‌ندی یانه‌كان

Kurdistan Football
Kurdistan Football

ریزبەندی یانەپلەنایابەكانی خولی تۆپی پێ كوردستان

 درێژه‌ی ریزبه‌ند
خاڵ ل ك هـ دۆ به‌ بر ی یانه‌
49 25 38 3 10 13 26 هه‌ولیَر
47 25 45 3 11 12 26 پ.سلیَمانى
46 23 33 4 10 12 26 كه‌ركوك
44 25 33 6 8 12 26 بروسك
40 23 34 6 10 10 26 سیروانى نوىَ
34 27 24 8 10 8 26 پیَرس
33 29 25 9 9 8 26 دهۆك
32 26 24 8 11 7 26 ئارارات
left_nav02

 54

 

لاپه‌ڕه‌ ١
لاپه‌ڕه‌ ٢
لاپه‌ڕه‌ ٣
لاپه‌ڕه‌ ٤

بۆ دیتنی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌، پێویستیت هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی

وتاره‌كان        Archive

 6/7/2010

 ریزبه‌ندی خولی (نۆیه‌م) قۆناغی ( دووه‌م )  یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان – گروپی یه‌كه‌م

گۆڵكارانی خولی لاوانی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان
1.فه‌رحان شكور تۆفیق(خاك)(12)گۆڵ
2.سیروان خدر(هه‌ولێر)-حوسێن محه‌مه‌د عه‌بود(كه‌ركوك)-میران بارام(سیروانی نوێ‌)(8)گۆڵ


گۆڵكارانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان

له‌دوای كۆتایی هاتنی خولی سیه‌م و كۆتایی تۆپی پێی نایابی كوردستان ریزبه‌ندی گۆڵكاران به‌م شێوه‌یه‌‌
1.سامیح رۆسته‌م(پ.سلێمانی)(23)گۆڵ
2.كارساز محه‌مه‌د(سیروانی نوێ‌)-عه‌لی حوسێن(كه‌ركوك)-شێرزاد محه‌مه‌د(پ.هه‌ولێر)(9)گۆڵ

 

  سه‌ردانی كۆریا
 

سه‌ردانی یانه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی كۆریای باشوور...

 

games_results

  ئه‌نجامی دوایین یاریی

Kurdistan Football

 

  یارییه‌ داهاتووه‌كان

Kurdistan Football
 كات  رێكه‌وت یاریگا   یاری نێوان
 
 

 

 

 

 
body
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گرێدا  [6/2/2010]

یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6/1/2010 گرێدا و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد :
یه‌كه‌م:سزاكانی سه‌پێندراو له‌ سه‌ر ناوبژیوانانی كوردستان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوانانی عێراقه‌وه‌ سزاكه‌ له‌ خولی كوردستانیش جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كرێت.
دووه‌م: په‌سه‌ندكردنی بڕیاری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ژماره‌(139)له‌ 2/2/2010 به‌ ڕاگرتنی هه‌ردوو به‌ڕێزان :1. ئاراس ئیبراهیم  یاریده‌ده‌ری پزیشكی تۆپی پێ‌.
2. وشیار ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ‌.
بۆ دوویاری داهاتوو به‌ یاوه‌ری نه‌كردنی تیپه‌كه‌یان به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له‌گیانی وه‌رزشی.
سێ‌ یه‌م: تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سته‌ی ناوبژیوانان كه‌ بۆیه‌كه‌م جاره‌ له‌ كوردستان و عێراق كاری پێ‌ ده‌كرێت و له‌ داهاتوودا له‌ یارییه‌گرنگه‌كان پیاده‌ده‌كرێت كه‌ له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا دروستكراوه‌.
چواره‌م: له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیارو ده‌سته‌ی ناوبژیوانانه‌ بۆ ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ر یارییه‌ك ئه‌گه‌ر یاریگا بۆ یاریكردن شیاونه‌بێت و پێویسته‌ سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندن وێنه‌ی یاریگا وه‌ربگرن.
پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی ناوبژیوانان تایبه‌ت به‌ رێكخستن و كاراكردنی كاره‌كانیان.
شه‌شه‌م: سوپاس و پێزانین بۆ سكرتێری لیژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان به‌رێز(مه‌حمود نوره‌دین)بۆ ئه‌نجامدانی وانه‌ وتنه‌وه‌ بۆ یانه‌كانی (كه‌ركوك-سه‌وره‌-خاك)وه‌ ڕاگه‌یاندكارانی كه‌ركوك.
حه‌وته‌م: له‌ یاری نێوان یانه‌ی ئارارات و  پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی نایاب به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له‌گیانی وه‌رزشی و جوێندان به‌ ناوبژیوانانی یاری (فه‌رهاد قادر) یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر بڕیاردرا:
1. یاوه‌ری نه‌كردنی ناوبراو له‌ دوویاری داهاتووی یانه‌كه‌یان له‌خولی نایاب
2. غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی(150000)سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
هه‌شته‌م: له‌ یاری نێوان خاك و سه‌وره‌ له‌ خولی تازه‌پێگه‌یشتووان به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له‌گیانی وه‌رزشی و جوێندان به‌ ناوبژیوانی یاری (ره‌فعه‌ت حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری تیپ بڕیاردرا:
1. یاوه‌ری نه‌كردنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری داهاتووی یانه‌كه‌یان له‌ خولی تازه‌پێگه‌یشتووان.
2. غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی(150000)سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
نۆیه‌م: بانگهێشتكردنی سه‌رپه‌رشتیارو ڕاهێنه‌رو كاپتنی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێرو نه‌ورۆز له‌ خولی لاوان بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوی پاش یاری نێوانیان له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10/2/2010 كاتژمێر(2)ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گای یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان.
ده‌یه‌م: رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13/2/2010 كاتژمێر(11)ی پێش نیوه‌ڕۆ نوێنه‌روڕاهێنه‌رانی پێشكه‌وتووان و لاوانی یانه‌پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان له‌ باره‌گای یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت.
یازده‌هه‌م: ده‌ست نیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانی خولی پێنجه‌می نایاب و خولی یازده‌هه‌می لاوان و خولی دووه‌می تازه‌پێگه‌یشتووان.

 
  Articles © Copy Right by almahab

Articles © Copyright by KurdistanFA.com                                      
Kurdistan Football
     
 

© 2008 Kurdistan Football Association. All rights reserved.