تۆپى پیَى كوردستان بۆ سیَیه‌م وه‌رزه به‌یه‌كگرتووى خوله‌كانى ئه‌نجامده‌دات و ده‌ستپیَك خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانه كه‌به‌خۆشحاڵیه‌وه قۆناغى یه‌كه‌م خولى لاوانى له‌گه‌ڵدا ده‌بیَت قۆناغى دووه‌م خولى تازه‌پیَگه‌یشتوانى له‌گه‌ڵدابیَت ئه‌م برِیاره‌ى یه‌كیَتیه‌كه‌مان ده‌بیَته سه‌ره‌تاى دروستبوونى تۆپى پیَى زانست و نه‌خشه‌دار گه‌ر بۆ وه‌رزانى داهاتوو به‌رده‌وام بیَت به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بیَته هۆكاریَك بۆ دروستبوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌یاریزانانى ئه‌ستیَره و به‌هره‌مه‌ند كه ته‌واوى یانه‌كانى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پیَویسته‌پشتگیرى و هاوكارى و گرنگى پیَدانى ده‌سته‌ى كارگیَرى یانه‌كان هه‌بیَت.به‌رنامه‌ى یه‌كیَتى تۆپى پیَى كوردستان به‌شیَوه‌یه‌كى ریَك و پیَك دوای چه‌ندین دانیشتن و لیَكۆڵینه‌وه‌و گفتووگۆى ئه‌ندامانى یه‌كیَتیه‌كه‌مان و پسپۆرانى تۆپى پیَى كوردستان داریَژراوه هه‌رله خولى نایاب و پله‌یه‌ك وپله‌دووپله‌سىَ ولاوان و تازه‌پیَگه‌یشتوان ...تد له‌خۆوه گرتووه, گرنگیدان به‌راهیَنه‌ران پانتاییه‌كى فراوانى له‌بیرو هزرى یه‌كیَتیه‌كه‌مان داگیركردووه له ئاینده مژده‌ى سوودبه‌خش به‌خۆیه‌وه ده‌بینىَ , ناوبژیوانانى كوردستان به‌گه‌واهى هه‌مووان چۆن له‌وه‌رزانى رابردوو له‌به‌ریَوه‌بردنى یارییه‌كان ووردبین و به‌ئه‌زموون بوون, بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌رنامه‌ى سوودبه‌خشیان بۆ دارِیژراوه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ئاسته‌نگیَكیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى بره‌وى ئاستیان له‌ریَگادا نه‌میَنیَت, هیواخوازین ناوبژیوانان له‌م وه‌رزه‌دا یاسایى تۆپى پیَى (FIFA) به‌ته‌واو و جوانى پیاده‌بكه‌ن, له‌م میمبه‌ره‌وه سوپاسى هه‌موو ئه‌و به‌ریَزانه‌ده‌كه‌ین كه كتیَبى سوودبه‌خشیان سه‌باره‌ت به یاساكانى نویَى تۆپى پىَ گه‌یاندۆته به‌ردیدى ناوبژیوانان و خویَنكارانى وه‌رزشى هیوادارین سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كان و راگه‌یانكاران رۆڵى نیشتیمانى و كوردستانى خۆیان بۆ زیاتر سه‌ركه‌وتنى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه بخه‌نه‌گه‌رِ, سوپاس و پیَزانینى خۆمان ئارِاسته‌ى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان و لیَژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌ریَمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پشتگیرو هاوكاریه بىَ سنووره‌ى بۆ په‌ره‌پیَدانى تۆپى پیَى كوردستان كردوویه‌تى, له‌كۆتایشدا داواكارین جه‌ماوه‌رى وه‌رزشى و هه‌وادارانى سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان به‌عه‌شقیَكى زۆره‌وه ئاماده‌ى به‌ریَوه‌چوونى یارییه‌كان بن و چونكه هه‌رئه‌وان هه‌ویَنى سه‌ركه‌وتنى سه‌رجه‌م خوله‌كانن هه‌ر سه‌ركه‌وتووبیَت سه‌رجه‌م خوله‌كانى وه‌رزشى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌ریَمى كوردستانى ئازیز. |