پاش نیوه‌رِۆى (5)شه‌ممه‌ى 23/4/2009 رۆژیَكى ئاسایى نه‌بوو بۆمن چونكه بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن یه‌كیَتى فوتبۆڵى كوردستانه‌وه له‌هۆڵى(ئه‌كواپارك) له‌شارى سلیَمانى میواندارى كرام بۆ به‌شدارى له‌مه‌رِاسیمى خه‌لاَت كرنى هه‌رسىَ تیپى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سىَ یه‌م)ى تازه‌پیَگه‌یشتووانى فوتبۆڵى یانه نایابه‌كانى كوردستان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان و یه‌كیَتى فوتبۆڵى كوردستانه‌وه له‌وىَ یه‌كسه‌ر بۆن و به‌رامه‌ى هه‌لاَڵه‌ى خونچه‌ى تیپى فوتبۆڵى تازه‌پیَگه‌یشتووانى هه‌رسىَ یانه‌ى (نه‌ورۆز و زاخۆ و هه‌ولیَر)هات به‌سه‌رم دا, مه‌ستى كرم, زۆر خۆم به‌شادومان ئه‌زانى, كاتىَ له‌وهۆڵه‌دا و له‌ومه‌رِاسیمه ساده‌و ساكاره‌دا ئه‌و خونجه گولاَنه‌م دى دوور له‌رِاهیَنه‌رى بیَگانه, دوور له‌وه‌رزشكارى بیَگانه, دوور له‌به‌رپرسى بیَگانه, به‌رِاستى ئه‌و مه‌رِاسیمه له‌سه‌داسه‌د كوردستانى بوو, هه‌رچۆن دارِشتن و پیَكهیَنانى خولیَكى له‌وجۆره و بۆ ئه‌و قۆناغه ته‌مه‌نیه كاریَكى وه‌رزشى یانه‌ى نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌یه, هه‌نگاوى له‌م شیَوه‌یه بىًَ گومان ئه‌بیَته هۆى دانانى به‌ردى بناغه‌ى به‌هیَزى فوتبۆڵى كوردستان ئه‌گه‌ربیَت و هه‌نگاوى تر‌ى به‌دوادابیَت به‌كردنه‌وه‌ى خولى فوتبۆڵ بۆ ته‌مه‌نى بیَچووه شیَران و له‌وانیش بچووكتر, ده‌ست خۆشى له‌یه‌كیَتى فوتبۆڵى كوردستان ئه‌كه‌م, ئافه‌رم بۆ خاوه‌نى بیرۆكه‌ى ئه‌م جۆره خولانه. هیوادارم لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان هه‌میشه پشتگیرى ئه‌م جۆره‌كاره رِاست و دروستانه بكات و یه‌كیَتى فوتبۆڵى كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌م رِیَگایه مه‌زنه نوىَ یه دریَژه به‌كاره‌كه‌ى بدات, من به‌ش به‌حاڵى خۆم, خولى تازه‌پیَگه‌یشتووانى یانه نایابه‌كانى كوردستان به‌شاكارى یه‌كیَتى فوتبۆڵى كوردستان دیَته به‌رچاوم. حه‌مه‌بچكۆل
|