رۆژی هەینی رێكەوتی 23/5/2008یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆك و سەرجەم ئەندامانی گرێدا،ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەركرد:
1. سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم هاوكاران و هەماهەنگ كارانی سەركەوتنی خولی نایابی وەرزی 2007-2008 ی تۆپی پێی كوردستان دەكەین لەسەروویان سوپاس و پێزانیی تایبهت پێشكهش بهلقهكانی یهكێتی تۆپی پێی پارێزگاكانی كوردستان دهكهین كهبههاوكارییهكانیان دهوڵهمهندیان كردین ودەزگاكانی راگەیاندنی بینراو بیسراو نوسراو یەكەیەكەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی و كارمەندانی دەزگاكانی راگەیاندن لەسەروویان كەناڵی ئاسمانی كوردستان كەراستەوخۆ مەراسیمی كۆتایی بۆ بینەرانی كوردستان لەهەموو شوێنێك گواستەوە،هەروەها سوپاس و پێزانین بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی پولیسی شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك و پۆلیسی سەرجەم شاروشارۆچكەكانی كوردستان كە هۆكاری هێمنی و رێخكستن و سەركەوتنی خولی نایابی كوردستان بوون،وەسوپاس و پێزانین بۆ فەرمانگەكانی تەندروستی كە بەئوتومبێلی فریاكەوتن لەزۆربەی یاریگاكان ئامادەبوونیان هەبوو،دەستەی كارگێری یانەكان و راهێنەران و یاریزانان و كارمەندانی یانەكان دەستی یەكەیەكەیان دەگوشین و سوپاسیان دەكەین،رێزوهیوای سەركەوتنی بەردەوام بۆ ناوبژیوان وسەرپەرشتیارانی دەكەین هیوادارین وەرزی تۆپی پێی 2008-2009 پڕبێت لەسەركەوتن و پێشكەتن و ئەستێرەی ناودار و تۆپی پێی كوردستان بكەوێتە قۆناغێكی پێشكەوتوو تر.
2. پیرۆزبایی ئاراستەی یانەكانی سەركەوتوو بروسكی پێشەنگ و یەكەم و پێشمەرگەی سلێمانی دووەمی نمونەو دهۆكی سێ یەمی ئاست بەرز وە رێزی تایبەت بۆ سەرجەم یانە بەشداربووەكان.
3. داوای دووبارە سەركەوتنەوەی یانەكانی پێشكەوتن و ئاسۆ و هەڵۆ دەكەین بەهۆی دابەزینیان بۆ خولی پلەیەك و هیوای نوێ بوونەوەیان بۆ دەخوازین
4. روونكردنەوەیەك ئاراستەی وەرزشوانانی كوردستان دەكەین لەناوخۆ و دەرەوە لەسەربانگەوازی وەزارەتی وەرزش و لاوانی حكومەتی كوردستان كەبەكراوەی بانگەوازی یاریزانانی كوردستان لەدەرەوە دەكات بەبێ گەرانەوە بۆ یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان و راهێنەران.
بۆ ئێمە بەتەواوی ئەم بانگەوازە رەت دەكەینەوە و قبوڵ ناكەین.
5. رەزامەندی وەرگیرا بۆ كردنەوەی خوڵێكی سەرەتای راهێنەرانی لاوان و تازەپێگەیشتوانی شاری كەركوك.
6. رۆژی شەممە رێكەوتی 31/5/2008 كاتژمێر(3.00)دوای نیوەرۆ كۆبوونەوەی هونەری خولەكانی لاوان و تازەپێگەیشتوان تایبەت بەیانەكانی نایاب و پلەیەك لەبارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
7. دوا لەسەرجەم یانەكانی پلە سێ كوردستان دەكەین بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ ئەنجامدانی خولی پلەسێ دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی بەكالۆریا وەئەنجامدانی خولەكانی لاوان و تازەپێگەیشتوان دوای تاقیكردنەوە بەكەلوریا.
|