رۆژی شەممە رێكەوتی 7/6/2008یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆك و سەرجەم ئەندامانی گرێدا،ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەركرد:
1. بەهۆی رووداوەكانی یاری نێوان یانەی خەبات و شاوێس لەخولی پلەدووەكانی كوردستان هەرەشەی جەماوەری یانەی خەبات لەناوبژیوانان و سەرپەرشتیارو ئامادەبوونیان بەچەك و شكاندنی كامێرای فۆتۆی رۆژنامەنووس هونەر عومەرونانەوەی ئاژاوە لەگەل ناوبژیوانان بڕیاردرا: أ. غەرامەكردنی یانەی خەبات بەبڕی (1.000.000)یەك ملیۆن دینار كەپێوستە پارەی پێش یاری داهاتوویان بدرێت بەژمێریاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان گەرنا بەپێچەوانەوە ئەوا یارییەكە ئەنجام نادرێت یان دوور دەخرێنەوە لەچالاكیەكانی پلەیەك. ب. دوویار داهاتووی یانەی خەبات لەخولی پلەیەك لە وەرزی 2008-2009 لەدەرەوەی یاریگای ئەنجام دەدرێت. 2. دەستپێكی خولی لاوان و تازەپێگەیشتوان لەرێكەوتی 1/7/2008 دەبێت. 3. بەشداری تیپەكان لاوان و تازەپێگەیشتوانی یانە نایابەكانی كوردستان لەوەرزی 2008-2009 ئیجباری دەبێت. 4. دەستپێكی ئەنجامدانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لەرێكەوتی 1/9/2008 دەبێت.
5. لە وەرزی تۆپی پێی 2008-2009 سەركەوتن و دابەزینی یانەكان لەخولەكان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت. أ. لەخولی پلەنایاب چوار یانە دادەبەزێت. ب. لەخولی پلەیەك دوو یانە سەردەكەوێت بۆپلەنایاب. ج. لەخولی پلەیەك شەش یانە دادەبەزێت بۆ پلەدوو. ء. لەخولی پلەدوو دوویانە سەردەكەوێت بۆپلەیەك. 6. هەر ناوبژیوانێك لێدوان و نووسین لە میدیاكان بڵاوبكاتەوە لەسەر رەوشی ناوبژیوانان گەر پێشووتر سكالا یا پێشنیاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان نەكردبێت سزای توند دەدرێت.
|