ژمارە / 114 رێكەوت/ 20 / 6 / 2008 بۆ/ لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان / بەرێز ئەمینداری گشتی بابەت/ راپۆرتی هەفتانە یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا بەئامادەبوونی سەرۆك و سەرجەم ئەندامان رۆژی هەینی رێكەوتی 20/6/2008 ئەم بریارانەی خوارەوەی دەركرد: 1. ئەو یاریزانانەی كە دانیشتووی دەرەوەی هەرێمن كە لەوەرزی 2007-2008 یاریان لەخولی نایاب كردووە تەنیا دەتوانن بۆ یانەكانی خۆیان یاری بكەن مافی گواستنەوەیان بۆ یانەكانی دیكە نیە. 2. بانگهێشت كردنی دەستەی كارگێری یانەی دینارتە بە ئامادەبوون لە بارەگای یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان رۆژی دووشەممە 23/6/2008 كاتژمێر(5)ی عەسر بۆ كاری پێویست تایبەت بە بەشداری خولی پلەیەكی كوردستان. 3. سەرجەم یاریزانانی تۆپی پێی كوردستان ئازادن لەگواستنەوە لەوەرزی 2008-2009 تەنیا ئەو یاریزانانە نەبێت كە بۆندیان لە یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان پەسەندكراوە وە ماوەی گرێبەستەكە ماویەتی یاریزانانی پلەنایاب و پلەیەك و پلە دوو. 4. لە وەرزی 2008-2009 هیچ یاریزانێك مافی یاری كردنی نیە لەخولی نایابی یانەكانی كوردستان تابۆند لە یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان پەسەندكات. 5. پێكهێنانی لێژنەیەكی تایبەت بەبۆندی(گرێبەست) لەم بەرێزانەی خوارەوە: 1. سەفین كانەبی 2. سەركار عەلی خان 3. عومەر خەتاب 4. فرزاد محەمەد عەلی. 6. هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لێژنەكانی تایبەت بەیەكێتی تۆپی پێی كوردستان. 7. داوا لەسەرجەم یانەكانی پلەنایاب دەكەین كە بەشدارن لەخولی لاوان و تازەپێگەیشتووان بەزووترین كات وێنەكانی تیپەكانیان رەوانەی یەكێتی تۆپی پێ بكەن. 8. ئەم یاریزانانەی كە دایكبوونیان رێگایان پێبدات یاری لە خولی لاوان و تازەپێگەیشتووان بكەن بەم شێوەیەی خوارەوە: ا. دوو یاریزان كە ناوی لەلیستی یاری پڕكراوەتەوە كەبە لیستی هەژدە یاریزانەكە هەیە. ب. ئەوانەی یاریان نەكردووە وەناویان لەلیستی یاریزانان (كشوفات) هەیە. 9. یاری كۆتایی خولی پلەدووی یانەكانی كوردستان رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 24/6/2008 كاتژمێر(5) عەسر لەیاریگای خاك لەشاری كەركوك لەنێوان یانەی هاوكاری دووز و یانەی یانەی سێ چرا ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ ڕێزد.
سەفین كانەبی احمد سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان
وێنەیەك بۆ:- لێژنەی سزادان یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ( ). یانەی وەرزشی ( ). لێژنەی پێشبڕكێكان. خۆیەتی.
Site/ www.kurdistan-Fa.com E .mail/ safeen_fifa@yahoo.com Tell/ 253 2929 / 251 0403 Mob / 0750 445 9730
|