یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا بەئامادەبوونی سەرۆك و سەرجەم ئەندامان رۆژی دووشەممە رێكەوتی 4/8/2008 ئەم بریارانەی خوارەوەی دەركرد:
-
پەسەندكردنی سكاڵای یانەی ئاشتی لەسەر یانەی چەمچەماڵ لەخولی لاوان بەهۆی یاری پێكردنی یاریزانێك بەناوی سۆران نەجات شەفیق بەڵام براكەی لەشوێنی ئەو یاری كردووە دوای لێكۆڵینەوەی لێژنەی سزادان و هاوكاری تەواوی دەستەی كارگێری یانەی چەمچەماڵ و سزادانی راهێنەرویاریزان بریاردرا:
أ. هەژماركردنی ئەنجامی یاری بۆ یانەی ئاشتی بە ئەنجامی(3-سفر).
ب. راگرتنی راهێنەر كاوە محەمەد نەجم تیپی لاوانی یانەی چەمچەماڵ بۆ یەك ساڵ.
ج. راگرتنی یاریزانی یانەی چەمچەماڵ سۆران نەجات شەفیق بۆ ماوەی یەك ساڵ.
2. بەهۆی هەڵس و كەوتی دوو لەگیانی وەرزشی تارق تۆفیق راهێنەری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر ووتنی قسەی ناشرین بەدەستەی ناوبژیوانان و هەرەشەكردنی بڕیاردرا بەراگرتنی بۆ ماوەی سێ مانگ.
3. ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هونەری یارییەكانی قۆناغی كۆتایی خولی لاوان و تازەپێگەیشتووان بڕیار درا ئەنجامی یارییەكان بە شێوازی بەهاتن و چوون و دەرچوون بەیەك دۆڕان.
4. بەشداری پێكردنی یانەی وەرزشی بروسك پاڵەوانی خولی نایابی وەرزی 2007-2008 بەناوی هەڵبژاردەی كوردستان لەپاڵەوانیەتی كۆماری ئیسلامی ئێران كەلە رێكەوتی 24/8/2008 ئەنجام دەدرێت دوای ئەوەی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان پێشنیازی كردووە و وەزارەتی وەرزش و لاوان رەزامەندی نواندووە یەكێتیەكەمان بەباشی زانی بۆ هاندان و رێزگرتن لەپاڵەوانی خولی نایاب وە ببێتە نەریتێكی ساڵانە وە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان راستەوخۆ سەرپەرشتی شاندەكە دەكات داوا لەدەستەی كارگێری یانەی بروسك دەكەین كە تیپی تۆپی پێی ئامادەبكات بۆ بەشداریكردن.
5. بانگهێشتكردنی سەرپەرشتیارو دەستەی ناوبژیوانانی یاری نێوان یانەی هەولێر و جیهان لەخولی لاوان لەگەڵ سەرۆكی یانەی جیهان و شێخان محەمەد یاریزان بژار پەروەر ئیسماعیل بۆ ئامادەبوون لەبارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رۆژی سێ شەممە كاتژمێر(6،30)دوایی عەسر بۆ كاری پێویست.
6. داوا لە لقەكانی تۆپی پێی هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دهۆك دەكەین بەزووترین كات ژمارە و ناوی یانەكانی پلەسێ كە بەنیازن بەشداربن لەخولی یانە پلەسێیەكانی كوردستان بۆمان رەوانەبكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی خولی یانە پلەسێیەكانی كوردستان.
7. داوا لەسەرجەم یانە پلەنایابەكانی كوردستان دەكەین كە بەزووترین كات گرێبەستی یاریزانان تەواوبكەن و وەلە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان پەسەندبكەن گەرنا یاریزان مافی بەشداری خولی نایابی نابێت تەنیا ئەو یاریزانانە دەگرێتەوە كە گرێبەستیان نیە یا گرێبەستیان تەواوبوە.
8. كۆبوونەوەی هونەری خولی نایابی یانەكانی كوردستان رۆژی شەممە رێكەوتی 16/8/2008 كاتژمێر(11،00)ی بەیانی لەهۆلی ئوتێل ئاڤێستا لەشاری هەولێر ئەنجام دەدرێت، پێویستە نوێنەری یانەی ئەندامی دەستەی كارگێری بێت.
9. كۆبوونەوەی تایبەت بەراگەیاندنكارانی وەرزشی هەمان رۆژ و هەمان كات دەبێت لە هۆلی ئوتێل ئاڤێستا لەشاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
10. دەستنیشانكردنی لێژنەكانی تایبەت بە یەكێی تۆپی پێی كوردستان لەم بەرێزانەی خوارەوە پێك دێت:
1. لێژنەی گرێبەست(بۆند)
ا. سەفین كانەبی سەرۆك
ب. سەركار عەلی خان ئەندام
ج. حەمید خالید ئەندام
ء. عومەر خەتاب ئەندام
و. سوبحی كامل ئەندام
2. لێژنەی راگەیاندن:
ا. سەلام حوسێن سەرۆك
ب. نوێنەری پارێزگای هەولێر ئەندام
ج. نوێنەری پارێزگای سلێمانی ئەندام
ء. نوێنەری پارێزگای كەركوك ئەندام
و. نوێنەری پارێزگای دهۆك ئەندام
3. لێژنەی ناوەندی ناوبژیوانان
ا. سەعدی غەریب سەرۆك
ب. دڵشاد صاڵح ئەندام
ج. سوبحی كامل ئەندام
ء. عومەر خەتاب ئەندام
4. لێژنەی پێشبڕكێكان و سزادان
ا. دڵشاد صاڵح سەرۆك
ب. سیروان نەجمەدین ئەندام
ج. ئامانج كەماڵ ئەندام
5. لێژنەی یاریگاكان:
ا. سیروان نەجمەدین سەرۆك
ب. سوبحی كامل ئەندام
ج. ئامانج كەماڵ ئەندام
6. لێژنەی فوتساڵ:
ا. عومەر خەتاب سەرۆك
ب. سەعدی غەریب ئەندام
ج. دڵشاد صاڵح ئەندام
11. داوا لەسەرجەم لقەكانی تۆپی پێی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك دەكەین ناوی نوێنەری لێژنەی ناوبژیوانانی پارێزگاكان بۆمان رەوانەبكەن بەمەبەستی كاری پێویست.
یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی
كوردستان
|