1. په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان دوایى به‌كۆتاهاتنى خولى تۆپى پیَى لاوانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2008-2009 كه ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌م شیَوه‌یه‌بوو: ڕ. لاوانى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولیَر- یه‌كه‌م ب. لاوانى یانه‌ى وه‌رزشى سلیَمانى- دووه‌م ج. لاوانى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز- سیَیه‌م
2. سازكردنى كه‌رنه‌ڤالیَكى شایسته له هۆڵى كتیَبخانه‌ى گشتى هه‌ولیَر- زه‌یتون بۆ ئه‌و سىَ یانانه‌ى پیَشه‌نگى خولى لاوانى ئه‌م وه‌رزه(هه‌ولیَر- سلیَمانى – نه‌ورۆز) به مه‌به‌ستى ریَزڵیَنان و هه‌روه‌ها خه‌لاَتكردنى سه‌رپه‌رشتیاران و راهیَنه‌ران و یاریزانان به‌خه‌لاَتى دارایى و جامى شایسته‌وه هه‌روه‌ها ریَزڵیَنان و هاوكارى كردنى هه‌ریه‌كه له ا – 1. یه‌كیَتى تۆپى پیَى لقى هه‌ولیَر 2. یه‌كیَتى تۆپى پیَى لقى سلیَمانى 3. یه‌كیَتى تۆپى پیَى لقى دهۆك
ب. – 1. سه‌رۆكى لیَژنه‌ى ناوبژیوانانى سلیَمانى 2. سه‌رۆكى لیَژنه‌ى ناوبژیوانانى هه‌ولیَر 3. سه‌رۆكى لیَژنه‌ى ناوبژیوانانى كه‌ركوك 4. سه‌رۆكى لیَژنه‌ى ناوبژیوانانى دهۆك 3. كاتژمیَر(3)ى دوایى نیوه‌رِۆى رۆژى هه‌ینى داهاتوو له هۆڵى داخراوى یانه‌ى ئارارات قوتابخانه‌ى تۆپى پیَى ئه‌رژه‌نتینى به فه‌رمى له كوردستان له شارۆچه‌كه‌ى پیرمام ده‌كریَته‌وه 4. كردنه‌وه‌ى خولیَكى راهیَنه‌رایه‌تى نیَوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو راهیَنه‌رى تۆپى پیَى پسپۆرِ (ئانیَل جیمینس و فابى زۆرمتن)ى ئه‌رژه‌نتینى بۆ سه‌رجه‌م راهیَنه‌رانى یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و راهیَنه‌رانى سىَ یانه‌ى پیَشه‌نگى خولى لاوانى كوردستانى ئه‌م وه‌رزه(هه‌ولیَر- سلیَمانى- نه‌ورۆز)له كاتژمیَر(10)ى به‌یانى رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو ریَكه‌وتى 31/1/2009 , خوله‌كه‌ش له هۆڵى كتیَبخانه‌ى گشتى هه‌ولیَر- زه‌یتون له‌شارى هه‌ولیَر كه ده‌كه‌ویَته پاركى شه‌هید سامى عه‌بدولرِه‌حمان له‌سه‌ر ریَگاى هه‌ولیَر – موسل. 5. پیَكهیَنانى لیَژنه‌ى ناوبژیوانانى ناوه‌ندى كوردستان له‌م به‌ریَزانه: 1. سه‌عدى غه‌ریب- سه‌رۆك 2. مه‌حمود نوره‌دین- ئه‌ندام 3. سیروان سه‌لمان- ئه‌ندام 4. ئه‌رسه‌لان قادر- ئه‌ندام
6. یاریزانانى به‌شداربوو له‌خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستانى ئه‌م وه‌رزه مافى به‌شداریكردنیان له‌خولى تازه‌پیَگه‌یشتوواندا نیه. 7. سه‌رخستنى (8)یاریزانى تیپه‌كانى لاوان بۆ ریزى تیپه‌كانى پیَشكه‌وتووان به واتاى ژماره‌ى لیستى یاریزانانى یانه‌كانى پله‌نایاب ده‌بیَته (40)یاریزان. 8. یاریزانانى تیپه‌كانى لاوانى یانه‌كانى نایابى كوردستان ا. یاریزانى خواستراو(مستعار)ده‌گه‌ریَندریَنه‌وه بۆ یانه‌كه‌ى خۆیان ب. یاریزانان دواى وه‌رگرتنى مافى ده‌ستبه‌ردار(استغناء)له یانه‌كانیان ده‌توانن یارى له ریزى یانه پله‌یه‌ك و دوو و سیَدا بكه‌ن. 9. لیستى ناوى یاریزانانى پله‌یه‌ك بۆ ئه‌م وه‌رزه (30)سى یاریزان ده‌بیَت. 10. لیستى ناوى یاریزانانى تازه‌پیَگه‌یشتووان بۆ ئه‌م وه‌رزه (30)سى یاریزان ده‌بیَت 11. ده‌ستپیَكى خولى تۆپى پیَى یانه‌پله‌یه‌كه‌كانى كوردستانى ئه‌م وه‌رزه له رۆژانى شه‌ممه و سىَ شه‌ممه‌ى ریَكه‌وتى 9-10-2/2009 ده‌بیَت. 12. یارییه‌كانى خولى تۆپى پیَى تازه‌پیَگه‌یشتووانى یانه‌كانى كوردستان ته‌نیا له رۆژانى هه‌ینى ئه‌نجام ده‌دریَت. 13. ده‌ستپیَكى خولى تازه‌پیَگه‌یشتووانى ئه‌م وه‌رزه رۆژى هه‌ینى ریَكه‌وتى 6/2/2009 ده‌بیَت 14. سرِینه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كارته زه‌ردو سوره‌كانى یاریزانانى یانه‌كان له خولى نایابى قۆناغى یه‌كه‌م ئه‌مه‌ش سزادانى كارگیَرى ناگریَته‌وه مه‌به‌ست بۆ ئه‌مه‌ش ره‌خساندنى بواره بۆ یاریزانان به‌برِیارى : ا. یاریزانانى سه‌رجه‌م خوله‌كانى كوردستان دواى وه‌رگرتنى سىَ كارتى زه‌رد له یارى دواتر مافى یارى كردنى نابیَت. ب. غه‌رامه‌كردنى ئه‌و یاریزانانه‌ى سىَ كارتى زه‌رد وه‌رده‌گرن به‌برِه‌پاره‌ى (50000)په‌نجا هه‌زاردینار . 15. به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى ناشرین و دوور له‌گیانى وه‌رزشى یاریزانانى یانه‌ى دهۆك له یارییان به‌رامبه‌ر یانه‌ى بروسك له خولى نایابدا ئه‌ویش به شكاندنى ده‌رگاو ته‌خته‌ره‌شى ژوورى خۆ گۆرینى یاریزانانى میوانى یانه‌ى بروسك برِیار درا یانه‌ى دهۆك به‌برِه پاره‌ى (250000)دووسه‌و په‌نجا هه‌زار دینار غه‌رامه‌بكریَت. 16. ئاگادارى كۆتایى بۆ یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ندریَن به‌كۆنترۆڵ كردنى یاریگاكه‌یان و هیَنانى پیاوانى پۆلیس و پاریَزگارى كردن له یاریزانانى یانه‌ى میوان گه‌روانه‌بیَت یارییه‌كانیان ده‌گوازریَته‌وه. 17. غه‌رامه‌كردنى یاریزانى یانه‌ى سلیَمانى كامه‌ران عه‌لى ژمار(8)به‌برِى (100000)سه‌د هه‌زار دینار به‌هۆى ده‌رچوونى له‌گیانى وه‌رزشى له‌یارى یانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ى كه‌ركوك له‌خولى نایاب. 18. له‌گه‌ڵ ده‌ستپیَكى قۆناغى دووه‌مى خولى نایاب تاقى كردنه‌وه‌ى تیورى و جه‌سته‌یى بۆ سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى كوردستان ئه‌نجام ده‌دریَت. 19. ده‌ستپیَكى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له رۆژانى پیَنج شه‌ممه و هه‌ینى ریَكه‌وتى 12-13/2/2009 ده‌بیَت. 20, ده‌ستنیشانكردنى لیَژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى خولى راهیَنه‌رایه‌تى نیَوده‌وڵه‌تى له هه‌ریه‌كه له‌به‌ریَزان : 1. دڵشاد ساڵح – به‌ریَوه‌به‌رى خول 2. سیروان نه‌جمه‌دین- ى. به‌ریَوه‌به‌رى خول 21. بانگهیَشتكردنى هه‌ردوو یاریزانى یانه‌ى سیَمیَڵ بۆ پیَشكه‌وتووان (قوسه‌ى محه‌مه‌د زه‌كى)له‌گه‌ڵ (مه‌روان سه‌لمان), هه‌ردوو یاریزانى ناوبراو پیَداویستى سه‌لماندنى دانیشتبوونى خۆیان له هه‌ریَمى كوردستان بهیَنن, به‌هۆى سكالاَى پیَشكه‌ش كراوى یانه‌ى هه‌ندریَن له‌سه‌ر یانه‌ى سیَمیَڵ به هیَنانى زیاتر له دوو یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریَم . 22. راگرتنى یاریزانى لاوانى یانه‌ى بروسك(مه‌ریوان سالم)له‌دوو یارى داهاتووى به‌هۆى ریَزنه‌گرتنى له برِیاره‌كانى ناوبژیوانى یارى نیَوان یانه‌كه‌یان یانه‌ى دهۆك له‌خولى لاوان. 23. راگرتنى هه‌ردوو یاریزان عه‌مار عه‌بدى خه‌لیل ژماره دریَس(22) له‌یانه‌ى سیَمیَڵ و ئه‌حمه‌د سه‌عید ژماره دریَس(22)له یانه‌ى هه‌ندریَن ئه‌ویش به‌هۆى ووتنى قسه‌ى ناشیرین به ناوبژیوانى یارى نیَوان یانه‌كه‌یان له خولى لاوان‌دا. 24. ناوبژیوان ئه‌حمه‌د یوسف بۆ دوو یارى داهاتوو به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له نووسینى راپۆرتى یارى له یارى نیَوان هه‌ردوو یانه‌ى بروسك و دهۆك له‌خولى لاوان‌دا. |