یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان رۆژى شه‌ممه ریَكه‌وتى 31/1/2009 كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى گریَدا و تیایدا ئه‌م بریارانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1. رۆژى هه‌ینى كاتژمیَر(3)ى دوایى نیوه‌رِۆ ریَكه‌وتى 30/1/2009 له‌هۆڵى داخراوى یانه‌ى ئارارات له شارۆچكه‌ى پیرمام به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جیَگرو ئه‌ندامانى یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان و جه‌ماوه‌ریَكى وه‌رزش دۆست قوتابخانه‌ى تۆپى پیَى ئه‌رژه‌نتینى به‌فه‌رمى كرایه‌وه له‌لایه‌ن پسپۆرِى ئه‌رژه‌نتینى سه‌رپه‌رشتى ده‌كریَت له ته‌مه‌نه‌كانى 6- تا-14 ساڵ وه‌ك ئه‌زموون گه‌ر سه‌ركه‌وتووبن ئه‌وا له‌زۆربه‌ى شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان ئه‌م قوتابخانانه‌ده‌كریَته‌وه. 2. رۆژى شه‌ممه ریَكه‌وتى 31/1/2009 كاتژمیَر(10,30)ى به‌یانى له‌هۆڵى كتیَبخانه‌ى گشتى هه‌ولیَر-زه‌یتون خولى راهیَنه‌رایه‌تى نیَوده‌وڵه‌تى بۆ راهیَنه‌رانى پیسپۆرِى تۆپى پیَى ئه‌رژه‌نتینى كه‌له دریَژه‌ى چالاكى و هاوكارییه‌كانى ریَكخراوى هاریكارى جیهانى وه‌رزشى ئه‌مه‌ریكى له‌ریَگاى یه‌كیَتى تۆپى پیَى ئه‌رژه‌نتینى ئه‌نجام ده‌دریَت كه به‌ریَزان نه‌وزاد هادى پاریَزگارى هه‌ولیَر و سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و- جیَگرى سه‌رۆكى لیَژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان 3. سامى سه‌عید قادر ئه‌میندارى گشتى لیَژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان سه‌رۆك و جیَگرو ئه‌ندامانى یه‌كیَتى تۆپى پیَى كوردستان خوله‌كه بۆ راهیَنه‌رانى كوردستان كرایه‌وه كه ماوه‌ى پیَنج رۆژ ده‌خایه‌نیَت كه‌دوا دوو رۆژ تایبه‌ت ده‌بیَت به رِاهیَنه‌رانى گۆڵچیه‌كانى یانه‌پله‌نایابه‌كان. . 3. ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكارى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گشتى چالاكى وه‌رزشى و دیَده‌وانى و هونه‌رى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ كردنه‌وه‌ى خولى ناوبژیوانیه‌تى بۆ مامۆستایانى وه‌رزشى. 4. ره‌تكردنه‌وه‌ى سكالاَى یانه‌ى هه‌ندریَن له‌سه‌ر یانه‌ى سیَمیَڵ به‌هۆى بوونى ته‌واوى پیَداویستى داواكراو له‌یاریزانان سكالاَ له‌سه‌ر دوایى لیَكۆلینه‌وه‌ى وورد له‌لایه‌ن لیَژنه‌ى سزادان. 5. ته‌نیا راهیَنه‌رانى كۆڵچیه‌كانى یانه‌پله‌نایابه‌كانى به‌شدارى له‌خولى راهیَنه‌رایه‌تى نیَوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن. 6. تاقیكردنه‌وه‌ى جه‌سته‌یى و تیۆرى بۆ سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى كوردستان رۆژى چوارشه‌ممه ریَكه‌وتى 4/2/2009 له‌شاره‌كانى كوردستان بۆ ناوبژیوانانى هه‌ر شاره‌و له‌شاره‌كه‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌دریَت. 7. ده‌ستنیشانكردنى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارو ناوبژیوانان خولى تازه‌پیَگه‌یشتووانى یانه‌كانى نایاب كه رۆژى هه‌ینى ریَكه‌وتى 6/2/2009 كاتژمیَر(1,00)دوایى نیوه‌رِۆ ئه‌نجام ده‌دریَت.
یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان
|