1. په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2008-2009 بۆ هه‌ردوو گروپ به‌م شیَوه‌یه‌ى خواره‌وه: ڕ. سه‌ركه‌وتنى هه‌ردوو یانه‌ى خواره‌وه له گروپى یه‌كه‌م 1. یانه‌ى سۆلاف پله‌ى یه‌كه‌م 2. یانه‌ى خاك پله‌ى دووه‌م ب. سه‌ركه‌وتنى هه‌ردوو یانه‌ى خواره‌وه له گروپى دووه‌م 1. یانه‌ى ئاسۆ پله‌یه‌كه‌م 2. یانه‌ى شیَرونه پله‌ى دووه‌م ج. دابه‌زینى ئه‌م یانانه‌ى خواره‌وه بۆ ریزى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2009 -2010 ا. گروپى یه‌كه‌م: 1. یانه‌ى خانه‌قین 2. یانه‌ى خه‌بات 3. یانه‌ى شۆریجه ب. گروپى دووه‌م: 1. یانه‌ى به‌ختیارى 2. یانه‌ى جیهان 3. یانه‌ى دینارته یه‌كیَتیه‌كه‌مان پیرۆزبایى گه‌رم ئارِاسته‌ى هه‌رچوار یانه‌ى سه‌ركه‌وتوو بۆ چوارگۆشه‌ى زیَرِین ده‌كه‌ین, هیواى سه‌ركه‌وتن و پیاداچوونه‌وه و پیَشكه‌وتنى هه‌رشه‌ش یانه‌ى دابه‌زیو بۆ ریزى یانه پله‌دووه‌كانى بۆ وه‌رزى( 2009 – 2010 ) ده‌كه‌ین , سوپاس و پیَزانینى ئارِاسته‌ى یانه به‌شداربووه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانان ده‌كه‌ین, سوپاسى زۆر‌و ده‌ستخۆشى له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانى وه‌رزشى ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پیاوانى پۆلیس و ئاسایش شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین و سوپاسى جه‌ماوه‌رى سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كه‌ین , هیوادارین هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه به‌شدارى ئه‌ركى نیشتیمانى و وه‌رزشى بكه‌ین بۆ پیَشكه‌وتن و په‌ره‌پیَدانى وه‌رزشى كوردستان. 2. نویَنه‌رانى یانه‌كانى سه‌ركه‌وتوو بۆ چوارگۆشه‌ى زیَرِینى خولى پله‌یه‌ك ئاماده‌بوون دوایى پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتن و ده‌ستخۆشى برِیاردرا: رۆژى هه‌ینى ریَكه‌وتى 17/4/2009 كاتژمیَر(3,30) یارییه‌كانى چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌دریَت. 1. یانه‌ى ئاسۆ × یانه‌ى خاك – یاریگاى ئاسۆ 2. یانه‌ى سۆلاف × یانه‌ى شیَروانه – یاریگاى كه‌ركوك رۆژى دووشه‌ممه ریَكه‌وتى 20/4/2009 كاتژمیَر(3,30) یارییه‌كانى چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌دریَت. 1. یانه‌ى خاك × ئاسۆ – یاریگاى خاك 2. یانه‌ى شیَروانه × یانه‌ى سۆلاف – یاریگاى كه‌لار 3. رازیبوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى سیَمیَڵ له یاریگاى یانه‌ى زاخۆ ئه‌نجام ده‌دریَت به‌هۆى ئه‌نجامدانى كارى چاككردنه‌وه له یاریگاكه‌یان له‌سه‌ر داواكارى یانه‌ى سیَمیَڵ. 4. غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى خه‌بات به‌برى (500000)پیَنج سه‌د هه‌زار دینار به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى له یارى یانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئاشتى له‌خولى نۆیه‌مى پله‌یه‌ك. 5. داوا له سه‌رجه‌م نویَنه‌رانى به‌شداربوو له‌خولى پله‌یه‌كى وه‌رزى 2008-2009 كه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگیَرى بیَت له‌گه‌ڵ نوسراوى ته‌خویل رۆژى 18/4/2009 كاتژمیَر(11,00)ى به‌یانى له‌باره‌گاى یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیًَى كوردستان ئاماده‌بن. 6. ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه پله‌دوو و پله سیَ یه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین كه له ئاماده‌كارى تیپه‌كانیان بكه‌ن كه خوله‌كانیان له 20/6/2009 ده‌ست پىَ ده‌كات. 7. به‌هۆى رووداوه‌كانى یارى نیَوان یانه‌ى كۆیه و یانه‌ى هه‌ڵۆ له خولى پله‌یه‌ك برِیاردرا: به‌غه‌رامه‌كردنى یاریزان (نادر عه‌شقى) به‌برى (150000)سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار به‌هۆى ووتنى قسه‌ى ناشیرین به‌ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى یارییه‌كه‌یان. 8. راگرتنى یاریزانى یانه‌ى زاخۆ (سه‌عد عه‌بدولكه‌ریم) ژماره(5) له‌تیپى تازه‌پیَگه‌یشتووان تاكۆتایى خول به‌هۆى هه‌ڵس و كه‌وتى دوو له‌گیانى وه‌رزشى و جویَندان به‌ده‌سته‌ى ناوبژیوانان. 9 . ده‌ستنیشانكردنى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانى خوله‌كانى نایاب و تازه‌پیَگه‌یشتووان. |