یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى له‌شارى سلیَمانى به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان رۆژى شه‌ممه ریَكه‌وتى 25/4/2009 گریَدا ئه‌م برِیارانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد: هه‌ردوو به‌ریَزان 1. سه‌لاح محمد كریم ئه‌ندامى نووسینگه‌ى رِاپه‌راندنى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان, 2. ابراهیم قاسم سه‌رۆك لقى یه‌كیَتى تۆپى پیَى سلیَمانى . به‌سوپاسه‌وه ئاماده‌یى لایه‌نیَكى كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون دوایى به‌خیَرهاتن له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانى یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَ كوردستان, هه‌ردوو به‌ریَزان سوپاس و ستایشى خۆیان ئارِاسته‌ى یه‌كیَتیه‌كه‌مان كرد‌و ده‌ستخۆشیان له چالاكیه‌كان و به‌تایبه‌ت خوله‌كانى لاوان و تازه‌پیَگه‌یشتووان و كاره‌كانى یه‌كیَتیه‌كه‌مانیان به‌رزنرخاند, ئینجا ئه‌نجامدانى هه‌ردوو چالاكى مه‌رِاسیمى ریَزلیَنان و خه‌لاَتى یانه پیَشه‌نگه‌كانى خولى تازه‌پیَگه‌یشتووان له هۆلى ئه‌كواپارك له شارى سلیَمانى به ئاماده‌بوونى به‌ریَز (مه‌لا به‌ختیار)سه‌رۆك لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌ریَمى كوردستان وه یارى كۆتایى و خه‌لات و ریَزلیَنانى خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى كوردستان له شارى كه‌لار به‌گرنگ و كاریگه‌ر وه‌سف كرد. 1.په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى كوردستان به‌هه‌ردوو گروپ و سه‌ركه‌وتنى هه‌ردوو یانه‌ى شیَروانه‌و خاك بۆ خولى پله‌نایابى وه‌رزى (2009-2010). 2.یه‌كیَتیه‌كه‌مان پیرۆزبایى گه‌رم ئارِاسته‌ى هه‌ردوو یانه‌ى سه‌ركه‌وتوو شیَروانه‌و خاك ده‌كات به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ریزى یانه‌پله‌نایابه‌كانى وه‌رزه‌ى (2009-2010), داواى ئاستى به‌رزى هونه‌رى و كارگیَرِیان لیَده‌كه‌ین و هیوادارین كاریگه‌ریان هه‌بیَت له به‌هیَزكردن و پیَشكه‌وتنى خولى نایابى تۆپى پیَى كوردستان دووباره پیرۆزه. 3.ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نوسراوى ژماره(33)ى ریَكه‌وتى 22/4/2009 لقى یه‌كیَتى تۆپى پیَى سلیَمانى به ئه‌نجامدانى خولیَكى سه‌ره‌تایى راهیَنه‌رایه‌تى بۆ رِاهیَنه‌رانى گه‌رمیان به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزش و لاوانى گه‌رمیان به‌سه‌رپه‌رشتى وانه‌بیَژى راهیَنه‌رایه‌تى یه‌كیَتیه‌كه‌مان به‌ریَز(خسروگۆرۆن). 4.ئاگادارى كۆتایى بۆ یانه‌ى شیَروانه به‌كۆنترۆلكردنى یاریگاو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى له یارییه‌كانى داهاتوویان, وه بانگهیَشت كردنى نویَنه‌ریان بۆ ئاماده‌بوون له‌باره‌گاى یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان رۆژى شه‌ممه ریَكه‌وتى 2/5/2009 كاتژمیَر(11,00)ى به‌یانى. 5.ئاگادارى یانه‌ى وه‌رزشى پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك نابیَت به‌ریَز تاريق تۆفیق له‌یارییه‌كانیان ئاماده‌بیَت له‌نیَو یاریگا به‌هۆى سزادانى له‌لایه‌ن یه‌كیَتیه‌كه‌مان گه‌ر له‌نیَویاریگا ئاماده‌بیَت یارییه‌كه‌یان ئه‌نجام نادریَت. 6.ده‌ستنیشانكردنى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانى خولى دوانزه‌هه‌مى قۆناغى دووه‌مى خولى پله‌نایابى كوردستان. سه‌رۆكى یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان
|