یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان رۆژى هه‌ینى ریَكه‌وتى 17/4/2009 گریَدا ئه‌م برِیارانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1. په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى خولى تازه‌پیَگه‌یشتووانى یانه‌كانى كوردستانى وه‌رزى 2008-2009 : 1. یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز پله‌ى یه‌كه‌م 2. یانه‌ى وه‌رزشى زاخۆ پله‌ى دووه‌م 3. یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولیَر پله‌ى سیَیه‌م پیرۆزبایى گه‌رمى خۆمان ئارِاسته‌ى هه‌ر سىَ یانه‌ى پیَشه‌نگ ده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى گرنگیدان به تیپه‌كانى تازه‌پیَگه‌یشتووانى سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كه‌ین هیوادارین به‌هه‌مووان گرنگى و سوود و بناغه‌ى راسته‌قینه‌ى زانستى تۆپى پیَى كوردستان له‌م جۆره خولانه بزانین به‌هیواى وه‌رزه‌كانى داهاتوو باشتر و تۆكمه‌تر و گه‌وره‌تربیَت له‌گه‌ڵ ریَزو سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هاوكارانى سه‌ركه‌وتنى خوله‌كه كه ئه‌زموونى یه‌كه‌م بوو له‌میَژووى تۆپى پیَى كوردستان. 2. په‌سه‌ندكردنى برِیارى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان ژماره (333) له ریَكه‌وتى 1/4/2009 به مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ لقى تۆپى پیَى پاریَزگایى كه‌ركوكى خۆسه‌ویست به‌هه‌مان شیَوه‌ى پاریَزگاكانى كوردستان له‌گه‌ڵ هیواى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌ده‌وام بۆ سوودى تۆپى پیَى كه‌ركوك و كوردستان. 3. به‌هۆى رووداوه‌كانى یارییه‌كانى خولى تازه‌پیَگه‌یشتووان له یارییه‌كانى : (پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر × بروسك) - (كه‌ركوك × زاخۆ) – (سیَمیَڵ × ئالاَ) برِیاردرا به‌راگرتنى ئه‌م یاریزانانه‌ى خواره‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له به‌روارى ده‌رچوونى : 1. سه‌لاح حاجى ژماره (9)- یانه‌ى سیَمیَڵ 2. محه‌مه‌د ئیحسان ژماره(1)- كه‌ركوك 3. ئه‌حمه‌د حتو ژماره(4)- یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر 4. رزگار عه‌لى ژماره(3)- یانه‌ى زاخۆ به‌هۆى ده‌رچوون له‌گیانى وه‌رزشى ووتنى قسه‌ى ناشیرین و جویَندان و هه‌ره‌شه‌كردن. 4. غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى زاخۆ به برِى (150000)سه‌دو په نجا هه‌زار دینار به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرانى یاریزان(نقاله) له یاریزانى یانه‌ى كه‌ركوكى داوه به‌شیَوه‌یه‌كى ناشرین. 5. راگرتنى ناوبژیوان ناجى حه‌سه‌ن تا كۆتایى خولى پله‌نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى و ئاست نزمى له به‌رِیَوه‌بردنى یارییه‌كان. 6. رۆژى پیَنج شه‌ممه 23/4/2009 كاتژمیَر(6)ى ئیَواره له شارى سلیَمانى مه‌رِاسیمى ریَزلیَنان و خه‌لاَتكردنى یانه پیَشه‌نگه‌كان و گۆڵكارانى خولى تازه‌پیَگه‌یشتووانى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجام ده‌دریَت. 7. رۆژى هه‌ینى ریَكه‌وتى 24/4/2009 یارى كۆتایى و مه‌رِاسیمى ریَزلیَنانى یانه‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان ئه‌نجام ده‌دریَت یاریگا له كاتى خۆى دیارده‌كریَت. 8. به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى تیپى تازه‌پیَگه‌یشتووانى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر له یارییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك برِیاردرا: ا. راگرتنى راهیَنه‌رى تیپى تازه‌پیَگه‌یشتووانى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر تاریق تۆفیق تاهه‌تاهه‌تایه به‌هۆى ریَگرتن له یاریزانان بۆ یاریكردن و دووباره‌بوونه‌وه‌ى كرداره ناوه‌رزشییه‌كانى بۆ چه‌ند جار. ب. غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر به‌برى (500000)پیَنج سه‌د هه‌زار دینار. ج. هه‌ژماركردنى ئه‌نجامى یارییه‌كه به(3-0)گۆڵ بۆ یانه‌ى دهۆك. 9. هه‌ژماركردنى ئه‌نجامى یارى نیَوان یانه‌ى نه‌ورۆز و یانه‌ى ئالاَ له‌خولى تازه‌پیَگه‌یشتووان به ئه‌نجامى (3-0) بۆ یانه‌ى نه‌ورۆز به‌هۆى پاشه‌كشه‌ى یانه‌ى ئالاَ له یارییه‌كه. 10. سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان له كاتى ده‌ستنیشانكردنى رِاهیَنه‌رانى تیپى تازه‌پیَگه‌یشتووان له‌خوله‌كانى داهاتوو پیَویسته سه‌ره‌تا ره‌زامه‌ندى له یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان وه‌ربگرن. 11 . ده‌ستنیشانكردنى ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانى خولى یازده‌هه‌مى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستا
یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان |