راپۆرتى هه‌فتانه یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان رۆژى سىَ شه‌ممه ریَكه‌وتى 16/6/2009 گریَدا : 1. یه‌كیَتیه‌كه‌مان سوپاس و پیَزانین ئارِاسته‌ى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ریَم ده‌كات بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زۆریان بۆ شاندى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پیَى كوردستان كه به‌شدارى له جامى سىَ یه‌مى هه‌ریَمه‌كان(VIVA) ده‌كات له وولاَتى ئیتاڵیا. 2. داوا له لقه‌كانى تۆپى پیَى پاریَزگاكانى كوردستان هه‌ولیَر-سلیَمانى- كه‌ركوك- دهۆك ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌باشیكردن بۆ به‌شدارى كردنى هه‌ڵبژارده‌كانیان له پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى پاریَزگاكان كه له ناوه‌رِاستى مانگى حه‌وت ئه‌نجام ده‌دریَت بۆ : 1.هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى كچان. 2.هه‌ڵبژارده‌ى لاوان بۆ له دایكبووانى 1991-1992 3.هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پیَگه‌یشتووان بۆ له دایكبووانى 1993 بۆ سه‌ره‌وه.
3.خوله‌كانى یانه‌كانى پله‌دوو پله سیَى یانه‌كانى كوردستان له ریَكه‌وتى 1/8/2009 ده‌ست پىَ ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى له ریَكه‌وتى 18/7/2009 ئه‌نجام ده‌دریَت. 4. به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هه‌مووان ئاماده‌كارییه‌كانى تایبه‌ت به هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پیَى كوردستان بۆ به‌شدارى كردن له جامى هه‌ریَمایه‌تى (VIVA) له ولاَتى ئیتاڵیا ته‌واو بوو بۆ سه‌فه‌ركردن به هیواى نویَنه‌رایه‌تى دروستى كوردستان و وه‌ده‌ستهیَنانى ئه‌نجامى باش.
یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان
|