راپۆرتى هه‌فتانه یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان رۆژى هه‌ینى ریَكه‌وتى 22/5/2009 گریَدا : 1. یه‌كیَتیه‌كه‌مان سوپاس و پیَزانین پیَشكه‌ش به حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان ده‌كات كه ته‌واوى داواكاریه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر كرد. •سوپاس و پیَزانین بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌ریَمى كوردستان. •سوپاس و پیَزانین بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت فه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى هه‌ولیَرو سلیَمانى و كه‌ركوك و دهۆك بۆ هاوكارى به‌رده‌وامیان به ئاماده‌كردنى ئوتومبیَلى فریاكه‌وتن(ئه‌مبولانس) له‌یاریگاكان و چاره‌سه‌ركردنى یاریزانه پیَكاوه‌كان. •سوپاس و پیَزانین بۆ به‌ریَزان پاریَزگارانى (هه‌ولیَر و سلیَمانى و كه‌ركوك و دهۆك) بۆ هاوكارى به‌رده‌وامیان بۆ بزاڤى وه‌رزشى كوردستان. •سوپاس و پیَزانین بۆ سه‌رۆك و جیَگران و ئه‌میندارو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌ریَمى كوردستان. •سوپاس و پیَزانین بۆ به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گشتى و پۆلیسى پاریَزگاكانى (هه‌ولیَر و سلیَمانى و كه‌ركوك و دهۆك). •سوپاس و پیَزانین بۆ لقه‌كانى تۆپى پیَى هه‌ولیَرو سلیَمانى و كه‌ركوك و دهۆك. •سوپاس و پیَزانین بۆ سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كان به كارگیَران و راهیَنه‌ران و یاریزانان. •سوپاس و پیَزانین بۆ ناوبژیوانانى كوردستان و ماندووبونیان له‌به‌رِیَوه‌بردنى یارییه‌كان. •سوپاس و پیَزانین بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كان. •سوپاس و پیَزانین بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى كه به‌ته‌واوى بینه‌ران و بیسه‌ران و خویَنه‌رانمان ئاشنا ده‌كرد به تۆپى پیَى كوردستان. •سوپاس و پیَزانین بۆ جه‌ماوه‌رو هانده‌رانى خوشه‌ویستى تۆپى پیَى كوردستان. هیوادارین له‌وه‌رزه‌كانى داهاتووش ئه‌م هاریكارییه هه‌ماهه‌نگه زیاتر له‌نیَوانماندا به‌رده‌وام بیَت به‌مه‌به‌ستى پیَشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و په‌ره‌پیَدانى خول و چالاكیه‌كانى تۆپى پیَى كوردستان. 2. په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى خولى نایابى تۆپى پیَى كوردستان بۆ وه‌رزى 2008-2009 وه دابه‌زینى یانه‌كانى خواره‌وه بۆ خولى یانه پله‌یه‌كى كوردستانى بۆ وه‌رزى داهاتوو: ا. یانه‌ى سلیَمانى ب. یانه‌ى زاخۆ ج. یانه‌ى سیَمیَڵ د. یانه‌ى ئالاَ 3. دوایى كردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رپه‌رشتیارانى راگه‌یاندنى سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خولى نایاب به‌سه‌رپه‌رشتى نویَنه‌رانى راگه‌یاندنى پاریَزگاكان ئه‌نجامه‌كان به‌م شیَوه‌ى خواره‌وه‌بوو: ا. باشترین یاریزان: ئامانج عومه‌ر- یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى ب. باشترین گۆڵچى : 1. غه‌فور عوسمان- یانه‌ى بروسك 2. عه‌بدولحه‌ق ئیسماعیل- یانه‌ى سیروانى نوىَ ج. گۆڵكارى خول- كارساز محه‌مه‌د عه‌زیز(16)گۆڵ له یانه‌ى سیروانى نوىَ
4.ته‌واوى یاریزانانى خوله‌كانى تۆپى پیًَى كوردستان گواستتنه‌وه‌یان له یانه‌یه‌ك بۆ یانه‌یه‌كى تر به ده‌ستبه‌رداربوون(استغناء) ده‌بیَت.
5.داوا ده‌كه‌ین سه‌رپه‌رشتیارو ناوبژیوانان و نویَنه‌رى یانه‌ى زاخۆ رۆژى شه‌ممه ریَكه‌وتى 30/5/2009 كاتژمیَر(11,00)ى به‌یانى له باره‌گاى یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستى لیَكۆلینه‌وه له‌سه‌ررووداوه‌كانى دواین یارى نیَوان یانه‌ى زاخۆ و پیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر.
یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان
|