New Page 1

menu

New Page 1
       

 

left_nav

    ریزبه‌ندی یانه‌كان

Kurdistan Football
Kurdistan Football

ریزبەندی یانەپلەنایابەكانی خولی تۆپی پێ كوردستان

 درێژه‌ی ریزبه‌ند
خاڵ ل ك هـ دۆ به‌ بر ی یانه‌
49 25 38 3 10 13 26 هه‌ولیَر
47 25 45 3 11 12 26 پ.سلیَمانى
46 23 33 4 10 12 26 كه‌ركوك
44 25 33 6 8 12 26 بروسك
40 23 34 6 10 10 26 سیروانى نوىَ
34 27 24 8 10 8 26 پیَرس
33 29 25 9 9 8 26 دهۆك
32 26 24 8 11 7 26 ئارارات
left_nav02

 54

 

لاپه‌ڕه‌ ١
لاپه‌ڕه‌ ٢
لاپه‌ڕه‌ ٣
لاپه‌ڕه‌ ٤

بۆ دیتنی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌، پێویستیت هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی

وتاره‌كان        Archive

 6/7/2010

 ریزبه‌ندی خولی (نۆیه‌م) قۆناغی ( دووه‌م )  یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان – گروپی یه‌كه‌م

گۆڵكارانی خولی لاوانی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان
1.فه‌رحان شكور تۆفیق(خاك)(12)گۆڵ
2.سیروان خدر(هه‌ولێر)-حوسێن محه‌مه‌د عه‌بود(كه‌ركوك)-میران بارام(سیروانی نوێ‌)(8)گۆڵ


گۆڵكارانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان

له‌دوای كۆتایی هاتنی خولی سیه‌م و كۆتایی تۆپی پێی نایابی كوردستان ریزبه‌ندی گۆڵكاران به‌م شێوه‌یه‌‌
1.سامیح رۆسته‌م(پ.سلێمانی)(23)گۆڵ
2.كارساز محه‌مه‌د(سیروانی نوێ‌)-عه‌لی حوسێن(كه‌ركوك)-شێرزاد محه‌مه‌د(پ.هه‌ولێر)(9)گۆڵ

 

  سه‌ردانی كۆریا
 

سه‌ردانی یانه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی كۆریای باشوور...

 

games_results

  ئه‌نجامی دوایین یاریی

Kurdistan Football

 

  یارییه‌ داهاتووه‌كان

Kurdistan Football
 كات  رێكه‌وت یاریگا   یاری نێوان
 
 

 

 

 

 
Kurdistan Football
راپۆرتى ژماره‌150  [29/8/2009]

یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى پیَى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى له‌ رۆژى شه‌ممه‌ى ریَكه‌وتى 29/8/2009 گریَداو ئه‌م برِیارانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد :
یه‌كه‌م: یه‌كیَتیه‌كه‌مان سوپاس و پیَزانینى خۆى پیَشكه‌ش به‌سه‌رجه‌م به‌شداربووانى كۆنفرانسى یه‌كه‌مى تۆپى پیَى كوردستان ده‌كات كه‌ له‌شارى هه‌ولیَر له‌ریَكه‌وتى 16/8/2009 به‌سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجامدرا.
سه‌رجه‌م به‌شداربووان به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانى لیژنه‌كان چه‌ندین به‌رنامه‌و پیَشنیارو راسپارده‌یان پیَشكه‌ش كرد كه‌بۆ ئاینده‌ى تۆپى پیَى كوردستان سوودو قازانجى تیایدا ده‌بیَت.
ئیَمه‌ش له‌یه‌كیَتى تۆپى پیَى كوردستان سه‌رجه‌م برِگه‌كانمان تاوتویَكرد ئه‌وه‌ى ده‌كریَت له‌وه‌رزى 2009-2010 جىَ به‌جىَ و پیاده‌ ده‌كریَت, ئه‌وانى دیكه‌ش له‌داهاتوو سوودیان ده‌بیَت.
به‌هیواى ئه‌وه‌ى هه‌مووان له‌سه‌ركه‌وتن و پیَشكه‌وتن و به‌رده‌وامى و ریَك و پیَكى چالاكیه‌كانى كوردستان به‌شداربین و دووباره‌ سوپاس.
دووه‌م: یاریزانانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریَمى كوردستان كه‌ ئیَستا دانیشتووى پاریَزگاكانى هه‌ریَمن و به‌ڵگه‌نامه‌ى نیشته‌جىَ و پشتگیرى كاریان هه‌یه‌ ده‌توانن دوو یاریزان به‌شدارى له‌ سه‌رجه‌م خوله‌كانى كوردستان بكه‌ن به‌مه‌رجىَ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى یه‌كیَتى تۆپى پیَى كوردستان.
سىَ یه‌م: ره‌زامه‌ندى وه‌رگیرا له‌سه‌ریاریزان (وه‌لید خالید توفیق) كه‌ ئیَستا دانیشتووى شارى هه‌ولیَره‌ له‌دایكبووى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریَمه‌ دوای پیَشكه‌ش كردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى پشتگیرى قوتابخانه‌و كارتى نیشته‌جىَ... به‌ یارى كردن له‌تیپى لاوانى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولیَر.
چواره‌م:  برِیاردرا خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان رۆژى پیَنج شه‌ممه‌ ریَكه‌وتى 8/10/2009 ده‌ست پیَ بكات.
پیَنجه‌م: دواى لیَكۆلیَنه‌وه‌و خویَندنه‌وه‌ى پیَشنیارو راسپارده‌كانى كۆنفرانسى یه‌كه‌مى تۆپى پیَى كوردستان برِیاردرا. كاتژمیَر(11)ى پیَش نیوه‌رۆى رۆژى پیَنج شه‌ممه‌ى داهاتوو ریَكه‌وتى 3/9/2009 له‌هۆڵى كتیَبخانه‌ى گشتى هه‌ولیَر- زه‌یتون:
1. كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و راكیَشانى تیروپشك بۆیانه‌كانى پله‌نایاب ئه‌نجام بدریَت.
2. ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى كوردستان بۆ ده‌ستنیشانكردنى لیژنه‌ى راگه‌یاندنى یه‌كیَتیه‌كه‌مان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى گرنگیدان و كاریگه‌رى راگه‌یاندن له‌خوله‌كانى تۆپى پیَى كوردستان.
3. گۆرینى سزاى یارى نه‌كردنى یاریزان له‌سه‌رجه‌م خوله‌كانى كوردستان له‌ سىَ كارتى زه‌رد بۆ دووكارتى زه‌رد.
4. یاریزانانى وه‌رزى 2008-2009 كه‌ناویان له‌لیستى یانه‌كان كشوفات هه‌یه‌ تواناى گواستنه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌دوای وه‌رگرتنى ده‌ستبه‌ردار(استغناء) بۆ هه‌ریانه‌یه‌ك له‌یانه‌كانى به‌شداربوو له‌خوله‌كانى كوردستان.
5. دوو یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریَم ده‌توانن یارى بۆ یانه‌كانى خولى نایاب و خولى پله‌یه‌كى كوردستان بكه‌ن له‌وه‌رزى 2009-2010.
6. ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌كانى خولى نایابى كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ یاریگاكانیان به‌شیَوه‌یه‌كى یاسایى و هونه‌رى شایسته‌ ئاماده‌بكه‌ن له‌رووى هونه‌رى و ئه‌منیه‌وه‌ ته‌واوى پیَداویستى یاریگا ئاماده‌بكه‌ن كه‌له‌ نوسراوى تایبه‌ت هاتووه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ پشكنینى یاریگاكانى یه‌كیَتیه‌كه‌مان سه‌ردانى یاریگاكان ده‌كات.
7. پیَویسته‌ سه‌رجه‌م یانه‌كان یاریگا والاَبكه‌ن بۆ تیپى میوان بۆ مه‌شق له‌رۆژى پیَش ئه‌نجامدانى یارییه‌كان.
8. له‌وه‌رزى 2009-2010 مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانان به‌گویَره‌ى گریَبه‌ست(عقد)ده‌كریَت هه‌ر یاریزانیَك گریَبه‌ست(عقد)ى نه‌بیَت ئه‌وا به‌ده‌ستبه‌ردار(استغناء) ده‌گوازریَته‌وه‌.
9. وه‌رگرتنى برِى به‌شداربوون(بدل)اشتراك له‌سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و لاوان و تازه‌پیَگه‌یشتووان به‌برى(25000)بیست و پیَنج هه‌زار دینار بۆ هه‌ر یاریزانیَك.
10. برِى ناره‌زایى ده‌ربرِین (اعتراچ)ده‌بیَته‌(500000)پیَنج سه‌دهه‌زار دینار گه‌ر ناره‌زایى دروست بیَت ئه‌وا 70% پاره‌كه‌ ده‌گه‌رِیَته‌وه‌.
11. له‌وه‌رزى 2009-2010 خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ته‌نها دوو یانه‌ داده‌به‌زیَت بۆ ریزى یانه‌پله‌یه‌كه‌كان.
12. غه‌رامه‌كردنى هه‌ریانه‌یه‌ك گه‌ر گواسته‌ره‌وه‌ى یاریزان(نقاله‌) و مندالاَنى تۆپ هیَنه‌ره‌وه‌و پۆلیس بۆ یاریگا ئاماده‌نه‌كات له‌ یارییه‌كان به‌برِى(150000)سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار گه‌ردووباره‌بیَته‌وه‌ سزا توند ده‌بیَت.
13. هه‌ریانه‌یه‌ك گه‌ر رۆژى پیَش یارى له‌خوله‌كانى كوردستان سه‌فه‌رنه‌كات ئه‌وا كریَى نووستنى لىَ ده‌برِدریَت.
14. سه‌رجه‌م یاریزانانى تیپه‌كانى لاوان و تازه‌پیَگه‌یشتووانى نایاب گه‌ر ناسنامه‌ى تایبه‌تى یه‌كیَتى تۆپى پیَ نه‌بیَت مافى یاریكردنیان نابیَت.
15. یاریزانانى له‌دایكبووى 1991-1992 ده‌توانن به‌شدارى له‌خولى لاوانى كوردستان بكه‌ن.
16. یاریزانانى له‌دایكبووى 1993 بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌توانن به‌شدارى خولى تازه‌پیَگه‌یشتووانى كوردستان بكه‌ن.
17. له‌ قۆناغى یه‌كه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یارییه‌كانى خولى لاوان ئه‌نجام ده‌دریَت له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ له‌ قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یارییه‌كانى خولى تازه‌پیَگه‌یشتووان ئه‌نجام ده‌دریَت.
18.چاككردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى یاریزانانى لاوان و تازه‌پیَگه‌یشتووان پیَویسته‌ له‌به‌روارى 31/12/2006 بیَت وه‌ بۆى هه‌یه‌ یارى بكات له‌خوله‌كانى لاوان و تازه‌پیَگه‌یشتووان.
شه‌شه‌م : له‌وه‌رزى 2009-2010 له‌به‌رنامه‌ى چالاكیه‌كانى یه‌كیَتى تۆپى پیَى كوردستان پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌كانى پاریَزگاكانى كوردستان بۆ پیَشكه‌وتووان ئه‌نجام ده‌دریَت.

 
  Articles © Copy Right by almahab

Articles © Copyright by KurdistanFA.com                                      
Kurdistan Football
     
 

© 2008 Kurdistan Football Association. All rights reserved.