یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له رۆژی شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 3/10/2009 گرێدا‌و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد : 1. بۆ ئاماده‌كاری و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ده‌ستپێكی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان یه‌كێتیه‌كه‌مان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو سه‌رۆكی لقی تۆپی پێی شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك به‌رێزان ئیبراهیم قاسم و نه‌وزاد قادر له باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا. أ. كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕاهێنه‌ران و یاریده‌ده‌رانی ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كانی پێشكه‌وتووانی یانه نایابه‌كان وه ڕاهێنه‌رانی لاوانی یانه‌نایابه‌كان ئه‌نجامدرا وه ته‌واوی راسپارده‌و رێنماییه‌كان و تێبینیه‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر‌و سكرتێر‌و ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان شیكرایه‌وه به‌گفتوگۆیه‌كی سوودمه‌ندانه‌و گیانێكی پڕ له‌به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه وه هه‌مووان به‌رپرسیارن له سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن و به‌رده‌وامی تۆپی پێی كوردستانیان ئاوات خواست به‌دڵێكی فراوان و ئاینده رووناك كۆبوونه‌وه به كۆتاهات. ب. له‌كاتژمێر(1,00)ی دوایی نێوه‌ڕۆ به‌هه‌مان شێوه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارنی یارییه‌كان ئه‌نجام درا هه‌مووان كۆك بوون كه به‌رپرسیاریه‌تی رێكخستن و كۆنتڕۆڵ كردنی یاریگاو ئامۆژگاری و شیكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كان بۆ ناوبژیوانان و ڕاهێنه‌ران و كارگێران و جێ به‌جێكردنیان پێویست و گرنگه. ج. كاتژمێر(2)ی دوایی نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژكۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی كوردستان ئه‌نجام درا, دوایی ئه‌وه‌ی هه‌مووان تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و تیۆری به ئامێری نوێی سه‌رده‌میانه‌ی باوه‌ڕ پێكراو له لایه‌ن(FIFA) كه به شانازیه‌وه ته‌نیا له كوردستان و توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاری پێكراوه وه‌كاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌ی ده‌روونی له‌سه‌ر ناوبژیوانان ده‌بێت و به سوپاسه‌وه لیژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان و عێراقی فیدراڵ به‌رێوه‌یان ده‌برد یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد, سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان گرنگی و ئه‌همیه‌تی ناوبژیوانانی له یارییه‌كانی تۆپی پێی كوردستان به‌گه‌وره‌زانی وه‌بڕیاری پیاده‌كردنی بنه‌مایی سزادان و خه‌ڵاتی دارایی به ناوبژیوانان راگه‌یاند. ئینجا به‌رێز سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم پسپۆری ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌واوی گۆڕانكاریه نوێكانی یاسایی تۆپی پێ و یه‌كگرتووی بڕیاره‌كانی ناوبژیوانانی بۆ هه‌مووان شی كرده‌وه, دوای گفتوگۆیه‌كی بونیات نه‌رانه كۆتا به كۆبوونه‌وه‌هات . د. یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی به یه‌كه یه‌كه‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كانی سلێمانی ده‌كات و ئه‌رك و ماندووبوون و ئاماده‌بوونیان به‌رز ده‌نرخێنێ. 2. په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كانی لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی پێ به نوسراوی ژماره(87)ی به‌رواری 24/9/2009 كه تایبه‌ته به سزادانی: ا. راگرتنی ئه‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌هادین محه‌مه‌د ره‌حیم له یانه‌ی پێنجوێن یه‌ك ساڵ 2. هاوكار ئیبراهیم له یانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر یه‌ك ساڵ 3. هێرش عبدوڵڵا له یانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر یه‌ك ساڵ 4. دیار ئه‌حمه‌د له یانه‌ی رزگاری دوو ساڵ 3.یانه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بۆ پله‌كانی سه‌ره‌وه له‌خولی پله‌ك و پله‌دوو و پله‌سێ گه‌ر پاشه‌كشه‌یان كرد یا به‌بڕیاری سه‌ره‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئه‌وا ئه‌و یانه‌یه سه‌رده‌كه‌وێت كه له‌هه‌مان شوێنن یانزیكن. 4. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی تایبه‌ت به یه‌كێتیه‌كه‌مان. 5. لێبوردنی سه‌رجه‌م سزا دراوان كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سزا دراون له وه‌رزی رابردوو ته‌نیا سزاكانی خولی یانه‌كانی پله‌دوو و پله سێ نه‌بێت كه ئێستا به‌رده‌وامن له یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی وه‌رزی 2008-2009. 6. دواین كات بۆ وه‌رگرتنی لیستی یاریزانانی لاوان رێكه‌وتی 15/10/2009 كه پێویسته ته‌واوی ناوه‌كانی یاریزانان له فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی ده‌رچوو به نوسراوی فه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌ڵێنامه‌ی یانه‌كه به واژووی سه‌رۆكی یانه به‌نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكرێت له‌گه‌ڵ ته‌واوی پیداویستی داواكراو له‌وێنه‌و ناسنامه‌ی باری شارستانی و فۆرمی خۆراك. 7. كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 7/10/2009 كاتژمێر(1,00)ی دوایی نیوه‌ڕۆ له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. |