New Page 1

menu

New Page 1
       

 

left_nav

    ریزبه‌ندی یانه‌كان

Kurdistan Football
Kurdistan Football

ریزبەندی یانەپلەنایابەكانی خولی تۆپی پێ كوردستان

 درێژه‌ی ریزبه‌ند
خاڵ ل ك هـ دۆ به‌ بر ی یانه‌
49 25 38 3 10 13 26 هه‌ولیَر
47 25 45 3 11 12 26 پ.سلیَمانى
46 23 33 4 10 12 26 كه‌ركوك
44 25 33 6 8 12 26 بروسك
40 23 34 6 10 10 26 سیروانى نوىَ
34 27 24 8 10 8 26 پیَرس
33 29 25 9 9 8 26 دهۆك
32 26 24 8 11 7 26 ئارارات
left_nav02

 54

 

لاپه‌ڕه‌ ١
لاپه‌ڕه‌ ٢
لاپه‌ڕه‌ ٣
لاپه‌ڕه‌ ٤

بۆ دیتنی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌، پێویستیت هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی

وتاره‌كان        Archive

 6/7/2010

 ریزبه‌ندی خولی (نۆیه‌م) قۆناغی ( دووه‌م )  یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان – گروپی یه‌كه‌م

گۆڵكارانی خولی لاوانی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان
1.فه‌رحان شكور تۆفیق(خاك)(12)گۆڵ
2.سیروان خدر(هه‌ولێر)-حوسێن محه‌مه‌د عه‌بود(كه‌ركوك)-میران بارام(سیروانی نوێ‌)(8)گۆڵ


گۆڵكارانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان

له‌دوای كۆتایی هاتنی خولی سیه‌م و كۆتایی تۆپی پێی نایابی كوردستان ریزبه‌ندی گۆڵكاران به‌م شێوه‌یه‌‌
1.سامیح رۆسته‌م(پ.سلێمانی)(23)گۆڵ
2.كارساز محه‌مه‌د(سیروانی نوێ‌)-عه‌لی حوسێن(كه‌ركوك)-شێرزاد محه‌مه‌د(پ.هه‌ولێر)(9)گۆڵ

 

  سه‌ردانی كۆریا
 

سه‌ردانی یانه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی كۆریای باشوور...

 

games_results

  ئه‌نجامی دوایین یاریی

Kurdistan Football

 

  یارییه‌ داهاتووه‌كان

Kurdistan Football
 كات  رێكه‌وت یاریگا   یاری نێوان
 
 

 

 

 

 
Kurdistan Football
راپۆرتی ژماره‌153  [10/10/2009]

یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 10/10/2009 گرێداو ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد :
1. كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و نوێنه‌رانی لقه‌كانی تۆپی پێی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆك ده‌ستپێكرا:
1. به‌رێز ئیبراهیم قاسم   سه‌رۆكی لقی تۆپی پێی سلێمانی
2. به‌رێز عه‌زیز مورشید  جێگری سه‌رۆكی لقی تۆپی پێی كه‌ركوك
3. سوبحی كامل    ئه‌ندامی لقی تۆپی پێی دهۆك
4. سیروان سه‌لمان   ئه‌ندامی لقی تۆپی پێی هه‌ولێر
بۆ تاوتوێكردنی دواین ره‌وشی تۆپی پێی عێراقی فیدراڵ و كۆبوونه‌وه‌كانی دواینی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن و بڕیاره‌ نادروسته‌كان.
وه‌هه‌وڵی هه‌مووان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ناوبژیوانان هه‌ربۆیه‌ بڕیاردرا مانگانه‌ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و جه‌سته‌یی بۆ ناوبژیوانان به‌هۆی ئاست به‌رزیی و به‌هێزی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
2. ئاگاداری یانه‌ی وه‌رزشی پێرس ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌پێوسته‌ بۆ یاری داهاتوو كه‌یاریگاكه‌یان به‌ ته‌واوی ئاماده‌بكرێت به‌تایبه‌ت شووری (B.R.C) یاریگای كۆنتڕۆڵ بكرێت ژووره‌كانی تایبه‌ت به‌ تیپی میوان و ناوبژیوانان به‌جیا ئاماده‌بكرێت وه‌ نوێنه‌ری یه‌كێتیه‌كه‌مان سه‌ردانی یاریگا ده‌كات گه‌ر ئاماده‌نه‌بێت بۆ یاری یارییه‌كان ده‌گوازرێته‌وه‌.
3. له‌یاری نێوان یانه‌ی هه‌ندرێن و یانه‌ی نه‌ورۆز له‌خولی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌م دوایی لێكۆلینه‌وه‌ی راپۆرته‌كان و ته‌ماشاكردنی شریتی یارییه‌كه‌ بڕیاردرا:
ا. غه‌رامه‌كردنی ناوبژیوان رێبوار عه‌باس به‌بڕی(100000)سه‌دهه‌زاردینار به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆل و بڕیاری نادروست بۆ هه‌ردوو یانه‌.
ب. راگرتنی له‌ به‌رێوه‌بردنی سێ‌ یاری داهاتوو.
ج. خه‌ڵاتكردنی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان سه‌ربه‌ست خالد به‌بڕی(100000)سه‌دهه‌زار دینار به‌هۆی هاوكاری و دروستی بڕیاره‌كانی.
د. غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ندرێن به‌بڕی(300000)سێ‌ سه‌دهه‌زار دینار به‌هۆی كۆنتڕۆل نه‌كردنی ژووری ناوبژیوانان.
و. هیچ كه‌سێك بۆی نیه‌ له‌نێویاریگای هه‌ندرێن دابنیشێت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له‌لیستی یاری داهاتووه‌.
4. ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ هیچ كه‌سێك له‌سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێری له‌ده‌ستپێك و كۆتایی یارییه‌كان بچنه‌ ژووری ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران به‌پێچه‌وانه‌ یانه‌كه‌ غه‌رامه‌ده‌كرێت به‌بڕی(500000)پێنج سه‌دهه‌زار دینار.
پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیارو ناوبژیوانان ئه‌م بڕیاره‌ به‌ ووردی جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌ن.
5. غه‌رامه‌كردنی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك و یانه‌ی سه‌وره‌ به‌رێزان عیماد قادرو صباح عبدالحسن به‌بڕی(200000)دووسه‌د هه‌زار دینار, به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونیان له‌ كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاهێنه‌ران له‌ شاری سلێمانی.
6. ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانی خوله‌كانی نایاب و پله‌دوو و پله‌سێی كوردستان.

 
  Articles © Copy Right by almahab

Articles © Copyright by KurdistanFA.com                                      
Kurdistan Football
     
 

© 2008 Kurdistan Football Association. All rights reserved.