New Page 1

menu

New Page 1
       

 

left_nav

    ریزبه‌ندی یانه‌كان

Kurdistan Football
Kurdistan Football

ریزبەندی یانەپلەنایابەكانی خولی تۆپی پێ كوردستان

 درێژه‌ی ریزبه‌ند
خاڵ ل ك هـ دۆ به‌ بر ی یانه‌
49 25 38 3 10 13 26 هه‌ولیَر
47 25 45 3 11 12 26 پ.سلیَمانى
46 23 33 4 10 12 26 كه‌ركوك
44 25 33 6 8 12 26 بروسك
40 23 34 6 10 10 26 سیروانى نوىَ
34 27 24 8 10 8 26 پیَرس
33 29 25 9 9 8 26 دهۆك
32 26 24 8 11 7 26 ئارارات
left_nav02

 54

 

لاپه‌ڕه‌ ١
لاپه‌ڕه‌ ٢
لاپه‌ڕه‌ ٣
لاپه‌ڕه‌ ٤

بۆ دیتنی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌، پێویستیت هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی

وتاره‌كان        Archive

 6/7/2010

 ریزبه‌ندی خولی (نۆیه‌م) قۆناغی ( دووه‌م )  یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان – گروپی یه‌كه‌م

گۆڵكارانی خولی لاوانی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان
1.فه‌رحان شكور تۆفیق(خاك)(12)گۆڵ
2.سیروان خدر(هه‌ولێر)-حوسێن محه‌مه‌د عه‌بود(كه‌ركوك)-میران بارام(سیروانی نوێ‌)(8)گۆڵ


گۆڵكارانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان

له‌دوای كۆتایی هاتنی خولی سیه‌م و كۆتایی تۆپی پێی نایابی كوردستان ریزبه‌ندی گۆڵكاران به‌م شێوه‌یه‌‌
1.سامیح رۆسته‌م(پ.سلێمانی)(23)گۆڵ
2.كارساز محه‌مه‌د(سیروانی نوێ‌)-عه‌لی حوسێن(كه‌ركوك)-شێرزاد محه‌مه‌د(پ.هه‌ولێر)(9)گۆڵ

 

  سه‌ردانی كۆریا
 

سه‌ردانی یانه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی كۆریای باشوور...

 

games_results

  ئه‌نجامی دوایین یاریی

Kurdistan Football

 

  یارییه‌ داهاتووه‌كان

Kurdistan Football
 كات  رێكه‌وت یاریگا   یاری نێوان
 
 

 

 

 

 
Kurdistan Football
راپۆرتی 161  [12/12/2009]

یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12/12/2009 گرێدا و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد :
1. دواخستنی خولی لاوانی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كات بۆ قوتابیان و خوێندكاران بۆ به‌شداری كردن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م رۆژی هه‌ینی 2/1/2010 به‌ خولی سێ‌ یه‌م ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.
2. دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و تیۆری ناوبژیوانان بۆ دوای كۆتایی هاتنی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایاب.
3. دوای به‌شداریكردنی شاندی یه‌كێتیه‌كه‌مان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ڕاپه‌ڕاندنی (N.F.Bored)به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌مان و به‌یاوه‌ری به‌رێز د.سه‌رهه‌نگ عه‌بدولخالیق به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان, پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌رزشوانان و هه‌وادارانی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین به‌هۆی به‌شداری كاریگه‌ر و وه‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی وه‌ك:
أ‌. به‌ ئه‌ندام بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌مان له‌نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی(N.F.Bored).
ب‌. وه‌رگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا له‌لایه‌ن به‌رپرسی په‌یوه‌ندی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان و یه‌كێتیه‌كه‌مان.
ج. به‌ ئه‌ندام بوونی به‌رێز سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم له‌ لیژنه‌ی ناوه‌ندی ناوبژیوانانی(N.F.Bored).
‌و. ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ چواره‌م پاڵه‌وانیه‌تی(VIVA) له‌ووڵاتی ماڵتا له‌مانگی(5)پێنجی 2010.
و. دوای پێشكه‌ش كردنی مه‌له‌فی كوردستان بۆ میوانداریكردنی پێنجه‌م پاڵه‌وانیه‌تی(VIVA) له‌كوردستان , وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی زاره‌كی زۆربه‌ی ئه‌ندامان كه‌ له‌ساڵی (2012) له‌كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
هیوادارین ئه‌م به‌شداریانه‌و كۆبوونه‌وانه‌ هۆكاربن بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی تۆپی پێی كوردستان.
4. له‌یاری نیوان یانه‌ی هه‌ندرێن و یانه‌ی دهۆك له‌خولی ده‌یه‌م وه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌رێز(حجی حوسێن) سكرتێری یانه‌ی دهۆك به‌رێنماییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان به‌رێگانه‌دان به‌ ده‌رچوونی كه‌سێكی شانده‌كه‌یان له‌نێو یاریگا, چونكه‌ نێو شوێنی تایبه‌ت به‌ میوانان له‌نێو په‌یژه‌كانی یاریگا بڕیاردرا:
أ‌. قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رێز(حه‌جی حوسێن) سكرتێری یانه‌ی دهۆك به‌ یاوه‌ری نه‌كردنی تیپه‌كه‌ی له‌نێو یاریگا بۆ سێ‌ یاری.
ب‌. غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به‌بڕی(250000)دووسه‌دو په‌نجاهه‌زار دینار.
5. ئاگاداری سه‌رجه‌م هونه‌ریانی یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆیان هه‌یه‌ دوای یارییه‌كان سزاكانی وه‌رگرتوو له‌ یاری له‌سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانان ده‌توانن وه‌رگرن.
6. راگرتنی یاریزانی یانه‌ی سه‌وره‌ (نیهاد قادر)ژماره‌(15)بۆ یه‌ك یاری به‌ده‌رچوونی له‌ رێنماییه‌كان به‌ دانیشتنی له‌ شوێنی یاریزانانی یه‌ده‌گ و نوسینی ناوی له‌لیستی یاری.
7. ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا به‌ گۆڕینی رۆژنامه‌ی فوتبۆڵ بۆ گۆڤاری فوتبۆڵ كه‌ مانگی دانه‌یه‌كی لێ‌ ده‌ربچێ‌ به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌ره‌نگاوره‌نگی.
8. رێكه‌وتی 11/1/2010 خولی تایبه‌ت به‌ڕاهێنه‌رانی گۆڵچیه‌كانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری باوه‌ڕپێكراوی جیهانی و ئه‌ڵمانی تۆماس روی ده‌ست پێ ده‌كات وه‌ مه‌رجی به‌شداربوون به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت.
أ‌. پێویسته‌ به‌شداربوو ڕاهێنه‌ری گۆڵچیه‌كان بێت.
ب‌. ڕاهێنه‌رانی یانه‌كانی پله‌نایاب بۆ یان هه‌یه‌ به‌شداری بكه‌ن.
ج. لقی شاره‌كانی تۆپی پێی كوردستان بۆ یان هه‌یه‌ دوو ڕاهینه‌ری گۆلچییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
‌و. مه‌رجه‌ به‌شداربوو گۆڵچیاتی كردبێت.
و. پێویسته‌ هه‌فته‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 19/12/2009 سه‌رجه‌م به‌شداربووان (C.V ) یه‌كانیان پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یا به‌رێز (عومه‌ر خه‌تاب) به‌رپرسی لیژنه‌ی ڕاهێنه‌ران بكان.
9. دوای ئاماده‌بوونی یاریزان (هه‌رێم بورهان عه‌لی) یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه‌ له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌ووڵاتی سوید رای كردوو سزا درابوو به‌ یاری نه‌كردن له‌خوله‌كانی كوردستان هه‌تاهه‌تایه‌ دوای گه‌رانه‌وه‌و داواكردنی لێبوردن و داننان به‌هه‌ڵه‌كه‌ی بڕیاردرا: به‌لێبوردنی له‌سزاكه‌ی.
10. ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانی خولی یازده‌هه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایاب.

 
  Articles © Copy Right by almahab

Articles © Copyright by KurdistanFA.com                                      
Kurdistan Football
     
 

© 2008 Kurdistan Football Association. All rights reserved.